١٥٠٠ چەکداری داعش لە ناو باغۆزدا ماون

میدیاکانی سه‌ر به‌ کوردی سووریا بڵاویانکردەوە، زیاتر لە ١٥٠٠ چەکداری داعش لە ناو باغۆزدا ماون و لە ئێستادا شەڕ و پێکدادانی لە ناوچەکە بەردەوامە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ هاوار نیوز، بەرپرسە سەربازییەکانی  هەسەدە ڕایانگه‌یاندووه‌: لە  ماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٩ هەزار هاووڵاتی و مەدەنی لە دواین ناوچەى داعش ڕزگارکراون کە ژمارەیەکیان خێزانی چەکدارانی داعشن.

ئەوەشیان ئاشکراکردووە که‌ ئەو چەکدارانەی داعش کە لە باغۆزدا ماون سەرجەمیان بیانین و ئامادە نین خۆیان ڕادەستبکەن.

لە دوای گواستنەوەى هاووڵاتیانى مەدەنى لە ناوچەکە، ماوەی سێ ڕۆژە شەڕ و پێکدادانی قورس لە ناوچەکە له‌ نێوان شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده‌ و میلیشیاکانی داعش هەیە.

News Code 25348

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =