ڕێگری هێزەکانی ئەمریکی لە دەربازبوونی ئاوارەکان

سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند کە هێزەکانی ئەمریکی رێگە بە دەربازبوونی خەڵکی سڤیل لە کەمپی ڕەکبانی سووریا نادەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "النشره"، هێزەکانی ئەمریکی پێشگری دەکەن لە دەربازبوونی خەڵکی سڤیل لە کەمپی ڕەکبانی سووریا.

ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی دانیشتووانی ئەو ئۆردووگایە بە هۆی دۆخی نالەباری ژیانی ناو ئۆردووگا دەیانەوێ لەوێ دەرباز بن، بەڵام هێزەکانی ئەمریکی رێگە نادەن ئاوارەکان لە رێڕەوگەگەلی مرۆییەوە لەو کەمپە دەرباز بن.

شایانی باسە کە بە هۆی دۆخی کارەساتباری ئەو کەمپە، دەوڵەتی سووریا بە هاوکاریی ڕووسیا لە دوو حەوتەی ڕابردووەوە دوو ڕێڕەگەی مرۆیی بۆ دەربازبوونی ئاوارەکان کردۆتەوە و لە نزیکیی ناوچەی تەنف ناوەندگەلێکی فریاکەوتن و خورد و خۆراکی بۆ دابین کردوون.

News Code 25341

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =