ئەردۆغان سەردانی عێراق دەکات

باڵوێزی ئەنقەرە لە بەغدا لە سەفەری سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ عێراق لە سەرەتای مانگی داهاتووی زایینی هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە "روسیا الیوم"، فاتح یێڵدز باڵوێزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند: ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پاش هەڵبژاردنە خۆجێیەکانی ئەو وڵاتە کە رۆژی ٣١ی مارچ (١١ی خاکەلێوە) بەڕێوە دەچێت، سەردانی عێراق دەکات.

ڕاشیگەیاند: ئەو سەفەرە زۆر گرینگە، ئێمە بۆ گەشە و ئاوەدان کردنەوەی عێراق هەوڵ دەدەین و دەبینین کە ژێرخانەکانی ئەو وڵاتە دۆخێکی باشیان نییە، هەر بۆیە لە میانەی کۆنفڕانسی کوەیت، ٥ ملیارد دۆلار یارمەتیمان ئاراستەی عێراق کرد.

یێڵدز جەختی کرد: دەوڵەتی پێشووی عێراق بە شێوەیەکی بەربڵاو بەرەنگاری داعش بۆوە، بەڵام هێشتاش شایەدی هەڕەشەی تیرۆریستان و ئامادەبوونیان لە سووریاین.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: تورکیا لە سەر ئەو بڕوایەیە کە تۆکمە کردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێران زۆر گرینگە، چونکە ڕێککەوتنی نێوان ئێران، عێراق و تورکیا دەبێتە ئاستەنگ لە بەردەم دەستێوەردانی بیانی لە کاروباری ناوچەیی.

News Code 25340

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 0 =