شەڕی قورسی کورد و داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور

سەرچاوەکانی سەر بە هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک (هەسەدە) لە شەڕی قورسی نێوان شەڕڤانانی کورد و چەکدارانی داعشی لە دەیرەزوور هەواڵیان دا.

 بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ڕووسیا ئەلیەوم، موستەفا بالی ، بەرپرسی میدیایی هێزەکانی هەسەدە ڕایگەیاند: داعشییەکان هیرشیان کردووەتە سەر هێزەکانی ئێمە و سێ شەڕڤانیان بریندار کردووە.

مستەفا بالی وتی: ئێستا شەڕی قورس لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و داعش لە ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور بەردەوامە.

وتیشی: ئەگەری ئەوە هەیە بە زووترین کات شەڕ لەگەڵ داعش لەو ناوچانە کۆتایی بێت و رۆژهەڵاتی دەیرەزوور لە تیرۆریستی داعشی پاک دەکرێتەوە.

News Code 25338

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =