بەڵای تیرۆریزم لە ناوخۆ و دەرەوەی تورکیا لەناو دەبەین

وەزیری بەرگری تورکیا بە بێ ئاماژە بە بوونی سەربازانی ئەو وڵاتە لە سووریا بە بی مۆڵەتی دەوڵەتی یاسایی دیمەشق وتی: بەڵای تیرۆریزم هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی لە ئەو وڵاتە لە ناو دەبەین.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر لە ئەناتۆڵی، خلوسی ئاکار وەزیری بەرگری تورکیا ئەمڕۆ شەممە لە پارێزگای ئاغری پاگەندەی کرد: ئەندامانی گرووپە تیرۆریستییەکانمان لە ناوخۆ تا ئاستێکی زۆر لەناو بردووە و ئەم ڕەوتە درێژەی دەبێت.

وەزیری بەرگری تورکیا بە پاگەندەی ئەوەی کە تورکیا لە بەرەوڕوو بوونەوەی پتەو بەرانبەر تیرۆریستەکان، وتی: ئەو بەڵایەی تیرۆریزم کە نەتەوەکەمانی پێوە گلاوە هەم لە ناوخۆ و هەم لە دەرەوەی ئەو وڵاتە لە ناو دەبەین.

ناوبراو لە درێژەدا بە بێ ئاماژە بە بوونی سەربازانی وڵاتەکەی لە سووریا بە بێ مۆڵەتی دەولەتی یاسایی دیمەشق پاگەندەی کرد: لە ئۆپراسیۆنەکانی فورات و چڵی زەیتوون دەستکەوتی گرنگمان دەست خست بە جۆرێک کە لە شەڕەکانی سووریا و عێراق، ٣ هەزار داعشیمان کوشتووە.

News Code 25337

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 7 =