هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا کوژرانی داعشیه‌کی ناسراوی فه‌ڕه‌نسی ڕاگه‌یاند

هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش به‌ سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند که‌ به‌رپرسی هێرشه‌کانی تیرۆریستییه‌کانی ساڵی ۲۰۱۵ بۆ سەر پاریس کوژراوه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆیترز، فابین کلین، تیرۆریستێکی فه‌ڕه‌نسایی بوو که ئدامی داعش بوو، ئه‌و له ساڵی ۲۰۱۵ له میانه‌ی ڤیدیۆیه‌ک به‌رپرسیاریه‌تی هێرشه‌کانی پاریسی له ئه‌ستۆ گرت و له‌وه به‌دوا به ده‌نگی داعش له‌ فه‌ڕه‌نسا ده‌ناسرا.

هاوپه‌یمانی دژه داعش به سه‌رۆکایه‌تی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند: له یه‌کێک له هێرشه‌ ئاسمانییه‌کان تیرۆریستێکی داعشی ناسراو به ئه‌بوئۆنس فه‌ڕانسی که ناوی ڕاسته‌قینه‌ی فابین کلین بووه له ناوچه‌ی باغۆز کوژراوه‌.

هه‌روه‌ها ژان میشل براکه‌ی له‌م هێرشه‌دا برینداو بووه و سه‌رچاوه ئه‌مریکایی و فه‌ڕه‌نسییه‌کان ئه‌م هه‌واڵه‌یان پشت ڕاست کردووه‌ته‌وه‌.

کلین ماوه‌یه‌کی زۆره که ئه‌ندامی داعشه و له ساڵی ۲۰۱۵ دوای ڕاکردن له فه‌ڕه‌نسا چووته سووریا. ئه‌و له ساڵی ۱۹۹۹ بووه‌ته موسوڵمان و ساڵی ۲۰۰۰ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گرووپه تووندڕه‌وه‌کان ساز کردووه‌.

News Code 25334

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 3 =