سه‌ردانی ئه‌سه‌د بۆ تاران جه‌خت  له‌ په‌یوه‌ندی به‌هێزی هه‌ر دوو وڵات بوو

نه‌جده‌ت ئه‌نزۆر ئاماژه‌ی دا که‌ به‌رژەوه‌ندی وڵاتانی ناوچه‌که‌ له‌ په‌یوه‌ندی باش له‌گه‌ڵ یه‌کتره‌ نه‌ک نانه‌وه‌ی ناکۆکی و ئاژاوه‌ی نژادی، بۆ دوای داعشیش په‌یوه‌ندییه‌کان به‌هێزتر ده‌که‌ین.

ئاژانسی مێهر، به‌شی جیهانی - محه‌مه‌د فاتمی زاده‌: چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئێرانی کرد و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌توڵا خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران دیداری کرد.

هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ نه‌جده‌ت ئه‌نزۆر، جێگری سه‌رۆکی پارلمانی سووریا گفتوگۆمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* له‌ سه‌ه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی قه‌یرانی سووریا دوای ۸ ساڵ ئه‌مه‌ یه‌که‌م سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ئێرانه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ چ په‌یامێکی هه‌یه‌؟

جیهان به‌ره‌و ساز کردنی جه‌مسه‌ربه‌نییه‌کان و جێگیر کردنیان و ڕێخستنی شه‌ڕی له‌ نێوان ئه‌م جه‌مسه‌ربه‌نیانه‌ چوو که‌ لام وا بوو زۆر خراپ بوو. بڕێک وڵاتی عه‌ره‌بی په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سووریا مه‌رجدار کردووه‌ به‌ پچڕاندنی په‌یوه‌ندی ده‌میشق له‌گه‌ڵ تاران و له‌ به‌رانبه‌ریدا به‌ڵێنی ئاوه‌دان کردنه‌وه‌ی سووریا و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ کۆمکاری عه‌ره‌بیان داوه‌

ئه‌مه‌ش هه‌مان جه‌مسه‌ربه‌ندیه‌ زیانباره‌کان نیشان ده‌دات. سووریا له‌ شه‌ڕی نێوان عێراق و ئێران، هۆکاری په‌یوه‌ندی نێوان تاران و عه‌ره‌به‌کان بوو، به‌ هۆی حیکمه‌تی سووریا بوو که‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ نه‌بووه‌ شه‌ڕی عه‌ره‌بی فارسی. سه‌خت بوون به‌ مانای به‌هێز بوون نییه‌ به‌ڵکو بۆ داهاتووی وڵاته‌کان زیانبار ده‌بێت.

که‌واته‌ من له‌م سه‌ردانه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د وه‌ها ده‌ڕوانم که‌ ئه‌مه‌ په‌یامێکی تایبه‌ت بوو که‌ نیشانی بدات هه‌ر دوولا سوورن له‌ سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ قووڵانه‌ی که‌ بوویانه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ به‌رژوه‌ندی هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌که‌یه‌ که‌ له‌ یه‌ک نزیک ببنه‌وه‌ نه‌ک ئه‌وه‌ی کینه‌ و نه‌فره‌ت نژاردی بڵاو بکه‌نه‌وه‌.

ئه‌م کینانه‌ ده‌بێته‌ هۆی شه‌ڕ، ڕاست وه‌ک چۆن ئیسڕائیل هه‌وڵ ده‌دات که‌ ئه‌م شه‌ڕانه‌ جێگیر بکات چون له‌ هاوکاری و لێکتێگه‌یشتنی وڵاتانی ناوچه‌که‌ ده‌ترسێت. دیداری به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆک کۆماری سووریا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانییه‌که‌ی و ڕێبه‌ری باڵای ئێران له‌م ڕێچکه‌دا بوو.

* له‌ دوای شکستی زۆری تیرۆریسته‌کان، دۆخه‌که‌ چۆن ده‌بینن بۆ په‌ره‌سه‌ندی زیاتری په‌یوه‌ندی نێوان سووریا و ئێران؟

سروشتی شه‌ڕ له‌ دژی ناوچه‌که‌ چه‌ند قۆڵییه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌ هاوکارییه‌کان به‌ جۆر هاوکاری کورت نابێته‌وه‌. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌که‌مایه‌تی هاوکاری سه‌ربازی نه‌بێت، له‌ ڕووی ئابووری و فه‌رهه‌نگی و مێدیایی هاوکاری ده‌که‌ین و ئه‌مه‌ش که‌متر له‌ بواری سه‌ربازی نییه‌. هه‌ر بۆیه‌ له‌م بوارانه‌ش ده‌بێت کار بکرێت و کاتێک به‌ سه‌رکه‌وتن ده‌گه‌ین که‌ کاری ئاڵ و گۆڕی بازه‌رگانی و فه‌رهه‌نگی له‌ بنه‌مادا بێت نه‌ک له‌ سه‌ره‌وه‌.

* تاکوو چه‌ند پاگه‌نده‌ی سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا بۆ کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌م وڵاته‌ له‌ سووریا به‌ جدی ده‌زانن؟

سه‌باره‌ت به‌ کشانه‌وه‌ی ئه‌مریکاییه‌کان خواستێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بوونی نییه‌، ئێسته‌ش ناکۆکی بوونی هه‌یه‌ له‌ نێوان به‌رپرسانی و بلیمه‌ته‌کانی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ که‌ تاکوو ئێسته‌ هیچ ئه‌نجامێکیشی نه‌بووه‌.

ته‌نانه‌ت گه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکاش بکشێنه‌وه‌، هێشتا داگیرکه‌رانی تورکیا و ئه‌ورووپاییه‌کان ده‌مێننه‌وه‌. ئه‌گه‌ر ڕێکاری ستراتیژیکیش سه‌باره‌ت به‌ سووریا نه‌بێت، ئاماده‌ بوونی ئه‌مریکا له‌ ناوچه‌که‌ و هه‌نگاوه‌کانی ئیسڕائیل بۆ ئه‌م ئاماده‌ بوونه‌، ستراتیژیکه‌ و بێ گومان ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌شی مه‌ترسییه‌کان به‌رزتر ده‌کاته‌وه‌.

* پڕۆسه‌ی دانوستانه‌کانی سوچی له‌ نێوان به‌رپرسانی تورکیا و ئێران و ئه‌مریکا چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟

ئاسۆی ڕێککه‌وتن، ئه‌گه‌ر بوونی بێت، ڕوون نییه‌ و ناکۆکییه‌کانیش تاکوو ئێسته‌ ئاشکرا نه‌کراوه‌ به‌ڵام خۆی ئه‌نجامی ئه‌م دیدارانه‌ باشه‌. ئه‌نجامی ئه‌م دیدارانه‌ چ له‌ ڕووی سه‌ربازی و چ له‌ ڕووی سیاسییه‌وه‌ ده‌بێت له‌ ئه‌دله‌ب ئاشکرا بێت.

هه‌روه‌ها هه‌وڵی زۆر هه‌یه‌ بۆ په‌یوه‌ندی باشترین نێوان ئه‌م وڵاتانه‌ و ئه‌مه‌ش له‌ داهاتوودا ده‌بێته‌ هۆی په‌یوه‌ندی باشتر. ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌و جۆره‌ی له‌ کۆتایی دیداره‌که‌ وتیان، ڕێز له‌ حاکمیه‌ت و سه‌قامگیر بوونی بگیردرێت، کارێکی باشه‌.

News Code 25333

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =