جووڵه‌ی نه‌هێنی داعش له‌ ۸ پارێزگای عێراق

شاره‌زایه‌کی پرسب گرووپه‌ چه‌کدار و تیرۆریستییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ داعش له‌ ۸ پارێزگای عێراق چالاکی هه‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ نه‌هره‌ین، هشام هاشـی شاره‌زای گرووپه‌ چه‌کدار و تیرۆریستییه‌کانی عێراق ئاماژه‌ی دا که‌ داعش له‌ ۸ پارێزگای عێراق چالاکی هه‌یه‌.

ئه‌و زیادی کرد: پاشماوه‌کانی داعش به‌ شێوازێکی بنه‌ڕه‌تی له‌ ناوچه‌ دوورۆ که‌وتووه‌کان له‌ نزیک شاخ و بیاوانه‌کان له‌ چالاکییدان و له‌ پارێزگاکانی که‌رکووک، نه‌ینه‌وا، ئه‌نبار، نزیک به‌غدا، دیاله‌، سه‌لاحه‌دین، بابل و باکووری که‌ربه‌لا یه‌کینه‌ی چه‌کداریان پێکهێناوه‌.

هاشمی جه‌ختی کرد: له‌ ڕوویی ئۆپراسیۆنی تایبه‌ته‌وه‌، داعشییه‌کان بوونه‌ته‌ گرووپی ۹ بۆ ۱۱ که‌سی که‌ به‌ په‌له‌ ده‌توانن ده‌س بوه‌شێنن و خۆشیان بشارنه‌وه‌، به‌ تایبه‌ت که‌ هێزه‌کانیان پێشینه‌ی شه‌ڕی بیجی، ڕه‌مادی و موسڵیان هه‌یه‌ و شاره‌زایان هه‌یه‌ له‌ ساز کردنی ماده‌ی ته‌قینه‌وه‌ و تیرۆر و بۆمب ڕێژ کردنی ناوچه‌که‌.

ئه‌م شاره‌زا عێراقییه‌ وتی: ئه‌م پاشماوانه‌ی داعش توانی زۆریان هه‌یه‌ که‌ به‌ خواردنی که‌م خۆیان بشارنه‌وه‌ و له‌ چالاکییه‌کانیش پشوو درێژن.

News Code 25332

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 1 =