گه‌ڕانه‌وه‌ی ۲۱ ژن و منداڵی ئێزدی له‌ سووریاوه‌ بۆ شه‌نگال

دوای هەرەسی داعش و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیان لەلایەن هەسەدەوە، سێ ژن و ١٨ منداڵی ئێزدی لە سوریاوە گەڕانەوە شه‌نگال.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ رۆیتەرز ؛ دوای چوارساڵ لە ڕفاندنیان لەلایەن داعشەوە، ڕۆژی هەینی ، سێ ژن و ١٨ منداڵی ئێزدی لە سووریاوە گەڕاونەتەوە بۆ ناوچەی سنونی شه‌نگال و لەلایەن کەسوکار و هاووڵاتییانی ناوچەکەوە پێشوازییان لێکراوە.

هاوکات، دوێنێ مەحما خەلیل، قایمقامى پێشووى شه‌نگال ڕایگەیاند: لەکۆى شەش هەزار و ٤١٧ هاوڵاتی ئێزدی کە لەلایەن داعشەوە ڕفێندراون، تائێستا چارەنووسى سێ هەزار و ٥١ هاوڵاتییان نادیارە.

هه‌ر دوێنێ حسێن قائیدی بەرپرسی نوسینگەی ڕزگارکردنی ئێزدییەکان لە دەستی داعش ڕایگەیاند: له ‌ماوه‌ى دوو ڕۆژی ڕابردوودا سێ منداڵی کوردی ئێزدی لە باغۆزى سووریا ڕزگارکراون، و منداڵەکان تەمەنیان لەنێوان ١٠ ساڵ و ١٥ساڵدایە خەڵکى گوندێکى سەر بە شه‌نگالن.

ڕاشیگەیاند: لە ماوەی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی باغۆزەوە لە سووریا ٢٠ ژن و منداڵی ئێزدی ڕزگارکراون.

گەڕانەوەی ئەو ژن و منداڵانە هاوکاتە لەگەڵ هەرەسی داعش و کۆنترۆڵکردنی سەرجەم ئەو ناوچانەی ژێردەستی داعشە لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە مانگی ئابی ٢٠١٤ و لەکاتی هێرشی ڕێکخراوی داعش بۆ سەر شه‌نگال و ناوچەکانی دەورووبەری، شەش ھەزار و ٤١٧ کوردی ئێزدی رفێندران، كه‌ تاوەکو ئێستا سێ ھەزار و ٣٧٢ کەسیان رزگارکراون.

News Code 25322

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =