تاقی کردنەوەی مووشەکی ئێران بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پێشێل نەکردووە

ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دوێنێ کۆبوونەوەیه‌کی تایبەتی سەبارەت بە تاقی کردنەوە مووشەکییەکانی ئێران بووە و ئەم بابەتەی تاوتوێ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕاشا توودەی، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە تاقی کردنەوە مووشکییەکانی ئەم دواییەی ئێران بڕیارنامەی ٢٢٣١ی پێشێل نەکردووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ئەم بابەتە دوێنێ لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشەوە لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا تاوتوێ کرا. لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا "ئیسماعیل گاسبار مارتینز" دیپلۆماتی ئەنگۆلایی کە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکەی بەدەستەوە بوو، وتی: ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە پێشێل کردنی ڕێککەوتنامەی ناڤۆکی کە لە نێوان ئێران و کۆمەڵگای جیهانی واژۆ کراوە یه‌کلانه‌بوونه‌ته‌وه‌ و دوایان کردووە تاکوو لەمبارەوە بەڵگەی زیاتر ڕەوانەی ئەنجومەنی ئاسایش بکرێت.

هەر لەمبارەوە، فیتالی تشورکین نوێنەری ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش لە میانەی قسەکانی خۆی وتی: لەم کۆبوونەوەدا ڕووسیا ڕای نەرێنی سەبارەت بە کۆبوونەوە هەبووە و دواجار لەسەر داوای ڕووسیا ئەم بڕیارە دراوە.

تشورکین جەختی کرد: لێژنەی ڕووسی بە ئەندامانی دیکەی ئەنجومەنی ئاسایشی وت کە ئێمە زانیارییەکی ڕوونمان لەبەردەستدا نییە کە ئاخۆ ئەم مووشەکانەی ئێران دەتواننن ئامێری ناڤۆکی هەڵبگرن یان نا.

لە لایەکی دیکەوە دانی دانۆن نوێنەری ڕژیمی زایۆنی لە نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: کاتی دانوستان لەگەڵ ئێران بەسەر چووە چونکو بڕیارنامەی ٢٢٣١ بە ڕوونی ئاماژەی داوە کە ئێران نابێت تاقیکردنەوەی مووشەکی بالستیک ئەنجام بدات کە توانای هەڵگرتنی ئامێری ناڤۆکی هەبێت.

دانی دانۆن لە درێژەدا جەختی کرد: ئەنجومەنی ئاسایش لەم کارە بەرپرسە.

ئەو هەروەها ڕوونی کردەوە: لەسەر مووشەکە ئێرانییەکان چەند درووشمێک لە دژی ئیسڕائیل نووسرابوو، ئێمە بە هەرچی توانمانە لە خۆمان بەرگری دەکەین.

 

News Code 2532

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 16 =