ئۆپراسیۆنی سوپای عێراق له‌ ئه‌نبار/ده‌ستگیر کردنی ۱۰ تیرۆریست

هێزه‌کانی عێراق له‌ میانه‌ی ئۆپراسیۆنێک له‌ پارێزگای ئه‌نبار ۱۰ تیرۆریستیان ده‌ستگیر کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومرییه‌ نیوز، هێزه‌کانی عێراق به‌رده‌وامن له‌ به‌ڕێوه‌ بردنی ئۆپراسیۆن له‌ ناوچه‌ جیاوازه‌کانی عێراق به‌ مه‌به‌ستی پاک کردنه‌وه‌ی پاشماوه‌کانی داعش له‌م وڵاته‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، هێزه‌کانی عێراق له‌م دواییه‌ ئۆپراسیۆنێکی نوێیان له‌ شوێنه‌ جۆراجۆره‌کانی پارێزگای ئه‌نبار ئه‌نجام دا.

سه‌رچاوه‌ عێراقییه‌کان ڕایانگه‌یاند: به‌ هۆی ئه‌م ئۆپرایسۆنه‌وه‌ ۱۰ تیرۆریستی داعشی ده‌ستگیر کران که‌ ماوه‌یه‌کی زۆره‌ به‌دوادا چوونیان بۆ ده‌کرێت.

هێزه‌کانی عێراق پێشتریش ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی گرووپی تیرۆریستی داعشیان له‌ ئه‌نبار ده‌ستگیر کردبوو.

News Code 25319

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 3 =