ئیسڕائیل توانایی شەڕ لەگەڵ حزبۆڵای لوبنانی نییە

مێدیایەکی زایۆنی ئاماژەی دا کە ئیسڕائیل ئامادەی شەڕ لەگەڵ حزبۆڵای لوبنان نییە و گۆمەزی ئاسنیش توانای بەرگری لە بەرانبەر هێرشە مووشەکییەکانی حزبۆڵای نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سپۆنتیک، مێدیایەکی زایۆنی ئاماژەی دا کە ئیسڕائیل ئامادەی شەڕ لەگەڵ حزبۆڵای لوبنان نییە و بەرەی باکووری تلاڤیڤ زۆر لاوازە.

ماڵپەری نیوز وانی ئیسڕائیل نووسی: ئیسڕائیل توانی بەرگری کردن لە بەرانبەر مووشەکەکانی حزبۆڵای نییە. سیستمی مووشەکی گۆمەزی ئاسنی و حیتس توانی بەرگریان نییە بە تایبەت لە قۆڵی باکوورییەوە.

لە درێژەدا هاتووە: هەر مووشەکێک کە بتەقێتەوە مووشەکێکی پێویستە پووچەڵی بکاتەوە، بەڵام ئیسڕائیل ئەم توانەی نییە و ژمارەی مووشەکەکانی حزبۆڵا زیاترە.

ماڵپەری نیوز وانی ئاماژەی دا: ئەگەر شەڕ ڕوو بدات، حزبۆڵا دەتوانێت زیاتر لە ۲ هەزار مووشەک بتەقێنێتەوە، تێچووی پووچەڵ کردنەوەی ئەم هەموو مووشەکە ۱.۳ ملیار دۆلارە و ئەگەر ئەم شەڕە ۲۰ یان ۳۰ ڕۆژ بخایەێت، تێچووەکەی دەبێتە چەند؟

News Code 25315

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 1 =