مافی مرۆڤی عێراق ژمارەی ژنانی بیانی ناو داعشی ڕاگەیاند

کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق ژمارەی ژنان و منداڵانی بیانی ناو داعشی لە ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نەهرەین، عەلی بەیاتی ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراقی ڕاگەیاند کە زیاتر لە ١٥٠٠ ژن و منداڵی بیانی ناو داعش لە زیندانە تایبەتەکانی عێراقن.

ناوبراو زیادی کرد: سێ ژنی فەڕەنسەوی کە ژنانی تیرۆریستی داعشین لە گەڵ دوو منداڵی فەڕەنسەوی لە زیندانێک لە عێراقن. هەروەها ژنێک و سێ منداڵی ئەڵمانی و سێ ژن و سێ منداڵی خەڵکی ئەمریکای باشووری لە بنەماڵەکانی داعشیی لە زیندانەکانی ناو عێراق بە سەر دەبەن.

بەیاتی وتی: دەوڵەت ئەبێ لە وڵاتانی ئەو داعشییانە داوا بکات کە ئەوان قبووڵ بکەنەوە و ئەو داعشییەناە کە خەڵکی  ئەو وڵاتانەن وەربگرنەوە چونکوو ئەو وڵاتانە بەرپرسی چوونی ئەو کەسانە بەرەو بیری توندڕەوی و تەکفیری بە دڵخوازی خۆیان یان هان دانی ئەوانن.

ئەندامی کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی عێراق وتی: لە هەمان کاتدا ئەگەری لێپرسینەوەی ئەو کەسانە کە تاوانەکانیان سەلماوە، بوونی هەیە؛ بەڵام وڵاتەکانیان ئەبێ تێچووی ماوەی سزاکانیان قبووڵ بکەن.

ناوبراو بوونی ئەو ژن و منداڵە داعشییە بیانییانەی بارێکی قورس لە سەر شانی عێراق بە پێی نەبوونی ژێرخان و ئیمکاناتی دارایی عێراق وەسف کرد.

News Code 25312

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =