هەموو ناوچەکانی بندەستی داعش ئازادکراوە

سەرۆک کۆماری ئەمریکا ئیدعای کرد کە هێزەکانی پاڵپشت کراوی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا لە سەداسەدی ناوچە داگیرکراوەکانی بندەستی داعشیان ئازاد کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە ڕۆیتێرز، دۆناڵد ترامپی سەرۆک کۆماری ئەمریکا رۆژی ڕابردوو (پێنج‌شەممە) ئیدعای کرد کە هێزەکانی پاڵپشت کراوی ئەو وڵاتە لە خاکی سووریا لە سەداسەدی ناوچە داگیرکراوەکانی بندەستی داعشیان ئازاد کردووە.

ترامپ لە وەستانێکی کورت لە ویلایەتی ئالاسکا ڕوو لە سەربازانی ئەمریکیی ناو بنکەی هاوبەشی "ئەلمەندۆرف – ریچاردسۆن"، بە پێچەوانەی لێدوانی فەرماندەکانی هەسەدە، ئیدعایشی کرد: ئێمە ئێستا لە سەداسەدی ناوچە داگیرکراوەکانی بندەستی داعشمان وەرگرتۆتەوە

ئەمە لە کاتێکدایە، کە مەزلووم کۆبانی فەرماندەی کوردی هێزەکانی سووریا دیموکراتیک رۆژی پێنج شەممە بە بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی ڤیدئۆیی سەبارەت بە بەرەکانی شەڕ لە دژی داعش، جەختی کرد کە هێزەکانی هەسەدە تا حەوتەی داهاتوو سەرکەوتنی یەکجاریان بە سەر داعشدا ڕادەگەیێنن.

 تەواو بە پێچەوانەی ئیدعاکانی ترامپە.

دیارە سەرۆک کۆماری ئەمریکا پاش ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە سووریا لە مانگی دیسامبێری ساڵی ڕابردووی زایینی، بێ تاقەتە بۆ ڕەخسانی هەلی ڕاگەیاندنی سەرکەوتن و ڕاوەدوونانی داعش لە خاکی سووریا، بۆ ئەوەی بڵێت: "لە کۆتاییدا ئەوە ئەمریکا بوو کە داعشی بە یەکجاری شکست داوە!".

News Code 25311

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =