سپاسی زریف لە ڕێبەر، ڕۆحانی و سەردار سلێمانی

وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: قسە مەتینەکانی سەردار سلێمانی، نامەی سەرۆک کۆمار و پشتیوانی باوکانەی ڕێبەری ئێران، هانی دام من و هاوکارەکانم بەرگری زیاتر لە بەرژەوەندی نیشتمانی بکەین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتر نووسی: دەریای فراوانی خۆشەویستی خەڵکی گەورەی ئێران و نوێنەرەکانیان، قسە مەتینەکانی برای بەڕێزم سەردار سلێمانی، نامەی پڕ لە خۆڕاگری سەرۆک کۆمار و پشتیوانی باوکانەی رێبەری فەرزانەی ئێران، هانی دام من و هاوکارەکانم بەرگری زیاتر لە بەرژەوەندی نیشتمانی بکەین. ئەم یەکگرتووییە نەهێنی سەرکەوتوویی لەم چل ساڵە بووە. هەروەها گەورەترین هۆکاری شکستی داگیرکەران کە بەرژەوەندی خۆیان لە ناکۆکی ئەوانی دیکەدا دەبیینەوە.

بە هۆی بڕوای نێوان خەڵک و بەرپرسان و زیاد بوونی خزمەتگوزاری لە چوارچێوەی یاسای بنەڕەتی، هەرگیز خەونی داگیرکەران کە ئامانجی فرۆشتنی چەکی زیاتر و داگیرکاری زیاترە نایەتە دی.

وەزارەتی دەرەوە هەمیشە باوەڕی بووە کە سیاسەت تەنیا لە سێبەری هێزی ناوخۆیی و یەکگرتوویی و پشتیوانی خەڵک دەستکەوتی باشی دەبێت. ئەمڕۆ بەم هۆیەوە هەموو پیلانەکانی دوژمنان و زایۆنییەکان شکستی هێناوە و ئێران بەردەوام دەبێت لە ڕێگەی ئاشتی خوازانە و میانەڕۆیی لە ناوچەکە و بە هاوکاری یەکتر دۆخی ناوخۆیی و ئابووریش سەرکەوتنی زیاتری تێدا مسۆگر دەبێت.

ئێمەی ئێرانی هەموومان بێ گرنگی دان بە بۆچوونی سیاسی یا زمان و ئێتنیک، هەموومان لە یەک کەشتیداین و چارەنووسێکمان هەیە، کەواتە چ باشتر لە ئان و ساتی نەورۆزی پیرۆز هەموومان لە بیری ئەمنیەت و ئاسایشی وڵاتەکەماندا بین و لە دوای سازان لەگەڵ جیهاندا بین تاکوو ئەم کەشتییە قۆناغی زیاتر ببڕێت بە سەرکەوتوویی.

News Code 25305

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 5 =