۴۰ بابەت کتێب له‌ زانکۆ کوردستان له‌ چاپ دراوه‌

سه‌رۆکی پێشووی زانکۆ کوردستان وتی: یه‌کێک له‌ شانازییه‌کانی کاتی به‌رپرس بوونم له‌ زانکۆ کوردستان ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ له‌م ماوه‌دا به‌شی زمانی کوردی کرایەوە و چاوه‌ڕوانیشین که‌ ماسته‌ری زمانی کوردی ڕێبخرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، فه‌ردین ئه‌خلاقیان، سه‌رۆکی پێشووی زانکۆ کوردستان وتی: له‌ ماوه‌ی ۴ ساڵ سه‌رۆکایه‌تی زانکۆ کوردستان هه‌موو هه‌وڵم ئه‌وه‌ بووه‌ که‌ ئاست و پله‌ی زانستی زانکۆ کوردستان به‌رز بکه‌مه‌وه‌. 

ئه‌و زیادی کرد: ڕێخستنی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی کوردستان ناسی و چاپی زیاتر له‌ ۴۰ بابەت کتێب به‌ هاوکاری مامۆستایانی ئه‌م زانکۆیه‌ و وه‌رگرتنی ۲۸۰ خوێندکاری بیانی و به‌ڕێوه‌ بردنی کۆنفڕانسه‌ نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان به‌شێک بوون له‌ چالاکییه‌کانی ئه‌م چوار ساڵه‌.

سه‌رۆکی پێشووی زانکۆ کوردستان وتی: هه‌روه‌ها له‌ ڕووی پێوانه‌ییه‌وه‌ هه‌وڵمان دا بینا په‌روه‌رده‌ییه‌کان له‌ زانکۆ زیاد بکه‌ین و له‌م ڕووه‌وه‌ جه‌ندین هۆڵی خزمه‌تگوزاری و وه‌رزش ساز کراوه‌ و زۆربه‌ی ئه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وانه‌ش ئه‌نجام بووه‌ به‌ چاپ گه‌یشتووه‌.

ئه‌خلاقیان له‌ کۆتایدا وتی: زانکۆ کوردستان ته‌نیا زانکۆی ده‌وڵه‌تی پارێزگاکه‌یه‌ و هه‌ر به‌م هۆیه‌شەوە به‌ نیسبه‌ت پارێزگاکانی دیکه‌ خوێندکارمان که‌مه‌ و چون تێچووی خوێندنی زانکۆکانی دیکه‌ش زۆره‌ ڕووبه‌ڕووی که‌می خوێندکار بووینه‌ته‌وه‌.

شایانی باسه‌ له‌م دواییه‌ ڕه‌حمه‌ت سادقی  وه‌ک سه‌رۆکی نوێی زانکۆ کوردستان له‌ جێگه‌ی فه‌ردین ئه‌خلاقیان هه‌ڵبژێردراوه‌.

News Code 25301

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 12 =