به‌غدا دژی سیاسه‌تی جه‌مسه‌ربه‌نی ناوچه‌که‌یه‌

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: وڵاته‌که‌ی دژی سیاسه‌تی جه‌مسه‌ربه‌نی ناوچه‌که‌یه‌.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عيراق ڕایگه‌یاند: به‌غدا به‌شداری کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆی نه‌کرد چون ڕوون نه‌بوو چی ده‌که‌ن و عێراق دژی سیاسه‌تی جه‌مسه‌ربه‌نی ناوچه‌که‌یه‌.

له‌ درێژه‌دا هاتووه‌: ناکرێت ئه‌منیه‌ت و په‌ره‌سه‌ند له‌ یه‌کتر جیا بکرێته‌وه‌ که‌واته‌ عێراق سیاسه‌تی به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان په‌یڕه‌و ده‌کات.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی کراوه‌: شه‌ڕی دژ به‌ تیرۆر پێویستی به‌ گه‌شه‌ کردن هه‌یه‌. سیاسه‌تی جه‌مه‌سه‌ربه‌نی کردنی ناوچه‌که‌ متمانه‌کان له‌ ناو ده‌بات.

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاند: عێراق له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هاوکاری ستراتیژیک له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌کان بکات.

شایانی باسه‌ که‌ کۆبوونه‌وه‌ی وه‌رشۆ به‌ مه‌به‌ستی دژایه‌تی کردنی ئێران و نزیک کردنه‌وه‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسڕائیل به‌ڕێوه‌ چوو.

News Code 25299

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =