بەشار ئەسەد هاتە ئێران تا شەریکی ستراتیژی خۆی نیشانی جیهان بدات

مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تاران وتی: سەفەری بەشار ئەسەد بۆ تاران نیشانی دا کە ئەو هاتووەتە ئێران تا شەریکی ستراتیژی خۆی بە جیهان بناسێنێت و هەمووان بزانن کە ئێران خاڵی پشتیوانی دەوڵەت و نەتەوەی سووریایە.

موحەمەد سادق کۆشکی مامۆستای زانستە سیاسییەکانی زانکۆی تارن لە گفتوگۆ لە گەڵ مێهر وێڕای ئاماژە بە گرنگایەتی سەفەری بەشار ئەسەد و دیدار لە گەڵ ڕێبەری ئێران وتی: بە پێی قەیرانی سووریا لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠١٢ تا ئێستا، بەشار ئەسەد جگە لە سەفەرێکی بەپەلە بۆ رووسیا، باشتر ئەوەی زانیبوو کە سەردانی هیچ وڵاتێکی تر نەکات. ئێستا کە ئەمڕۆ پاش ئارام بوونەوەی قەیران، ناوبراو بڕیاری داوە کە سەفەری ئێران بکات و لە گەڵ بەرپرسانی ئێران دیدار بکات، نیشان لە ئەوەیە کە ئێران شوێنی پاڵپشتی دەوڵەت و نەتەوەی سووریایە.

ناوبراو زیادی کرد: کۆمکاری عەرەبی و بە تایبەتی سعوودییەکان هەوڵیان دەدا تا بە جۆرێک بە پاک کردنەوەی شوێن پێی خۆیان لە قەیرانی سووریا، ئەو وڵاتە ببنەوە بۆ ناو کڕەکەی خۆیان و بە پێدانی وادەی پووچی دارایی، دەوڵەتی ئەسەد بۆ لای خۆیان ڕابکێشن. لە هەمان کاتدا سعوودییەکان لە هەوڵ بوون بە ئەو جووڵە و کارە دەوری خۆیان لە قەیرانی سووریا لە بیر بکەن. ئەو کارەی بەشار ئەسەد نیشان لە ئەوەیە کە ناوبراو هاتووەتە ئێران تا شەریکی ستراتیژی خۆی بناسێنێتە جیهان.

کۆشکی هەروەها وێڕای ئاماژە بە پاشهاتەکانی ئەو سەفەرە وتی: ئەو سەفەرە زیاتر لە هەر پاشهاتێکی دیکە دانوستانەکانی سعوودییەکان لە ناوچەکە تێک دەدات و دەبێتە هۆی ئاڵۆزی زایۆنییەکان و ئەمریکا. نتانیاهۆ بە دوای ئەوەیە تا پرسی کردنە دەرەوەی ئێران لە سووریا بهێنێتە ئاراوە. بوونی ئەسەد لە تاران مۆرێکی بەتاڵە لە سەر خەونەکانی نتانیاهۆ و نیشاندەری پێوەندی پتەوی ئێران و سووریایە و لە کردەوە کۆماری ئیسلامی پشتیوانی نەتەوە و دەوڵەتی سووریایە.

ناوبراو هەورها وتی: سووریاش هەوڵ دەدات تا ئێران وەکوو گرنگترین دۆست و هاوپەیمانی خۆی بناسێنێت و سروشتیە کە ئەو دوو وڵاتە دەتوانن بە هاوکاری یەکتر پاش قەیران لە سووریا یارمەتی دەری گەشەی یەکتر بن و لە هەمان کاتدا بە شێوەی جیدی بەرانبەر ڕژێمی زایۆنی بوەستنەوە.

ئەو شرۆڤەکارەی بواری پرسی سیاسی هەروەها وێڕای ئاماژە بە پاشهاتە نێودەوڵەتییەکانی ئەو دیدارە وتی: سەرەتا ئەبێ بوترێت کە پاڵپشتی درێژەداری کۆماری ئیسلامی ئێران لە میحوەری بەرخۆدان نیشان لە نەگۆڕێنی ستراتیژی کۆماری ئیسلامی لە ئەو ڕێبازەیە. لە خاڵی بەرانبەر سعوودیەکان و میحوەری سازشە کە چەندین جار ستراتیژی خۆیانیان لە بەرانبەر سووریا گۆڕیوە.  سعوودییەکان ڕۆژێک ڕووخانی بەشار ئەسەدیان دەست پێکرد بەڵام ئەمڕۆکە ئەوە دەڵێن کە لە پاڵی سووریا دەمێنن بۆ ئاوەدان کردنەوەی سووریا. ئەو مۆدێل گۆرانە لە سیاسەتی دەرەوەی سعوودییەکانە. لە لایەنی بەرانبەر کۆماری ئیسلامی لە ساڵەکان و دەیەکانی پێش لە پاڵ دەولەت و نەتەوەی سووریا بووە و لە ئەو رێبازە هیچ گۆڕانکاریەک نەبووە.

ناوبراو هەورها لە لە کۆتایی وتی: کۆماری ئیسلامی لە سەر پەیمانی خۆی لە گەڵ نەتەوە و دەوڵەتی سووریا لە مێژەوە ماوەتەوە و ئەمە سعوودییەکان بوون کە لە ماوەی چەند دەیەی ڕابردوو ستراتیژی خۆیانیان بەرانبەر خەڵکی سووریا گۆڕیوە. ئەمڕۆ سعوودییەکان لە جۆرێک سەرلێشێواوی نوقم بوون. سروشتییە ئەو دیدارە خاڵێکی وەرچەرخان لە درێژەی پێوەدنییەکانی دەوڵەت و نەتەوەی ئێران و سووریا دەبێت.

News Code 25296

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 2 =