سه‌رکه‌وتنی بارسێلۆنا به‌رانبه‌ر ڕیاڵ/ بارسا چووه‌ یاری کۆتایی

لەجامی شای ئیسپانیا بارسێلۆنا لە ریاڵ مەدریدی بردەوە و سەرکەوت بۆ یاریی کۆتایی ڕکابه‌رییه‌کان.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر،شه‌وی رابردوو لە درێژەى یارییەکانی قۆناغی پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و لە یاری گەرانەوەدا لە یاریگاى سانتیاگۆ بێرنابیۆ ، ریال مەدرید میوانداری بارسێلۆناى کرد

یاریی رابردوو کە لە کامپ نو کرابوو، هەردولا بە گۆڵێک یەکسان بوون، لەم یارییە بارسێلۆنا  توانی بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتن بەسەر ریاڵ مەدرید بەدەست بهێنێت.

سێ گۆڵەکەى بارسێلۆنا دوانیان سوارێز و ئەوەى تر ڤاران بە هەڵە تۆماریکرد.

بەو ئەنجامە بارسێلۆنا  گەیشتە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکە و ریاڵ مەدریدیش له‌ جامه‌که‌ سڕدرایه‌وه‌.

بارسێلۆنا  چاوەرێی براوەى یاری نێوان ڤالانسیا وریاڵ بیتس دەکات کە بریارە 25ی مانگی پێنج یاریی کۆتایی ئەنجام بدرێت.

News Code 25289

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =