وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران گرووپێکی گەندەڵی دەستگیر کرد

فەرمانبەرانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران دوای لێکۆڵینەوە، ژمارەیەک لە بەرپرسان و دەڵاڵانی گەنداڵکاریان هاوپه‌یوه‌ند به‌ کاری گۆمرۆکی دەستگیر کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران بە هاوکاری فەرمانبەرانی گومرۆک و دوای لێکۆڵینەوە، ژمارەیەک لە بەرپرسان و دەڵاڵانی گەنداڵکاریان دەستگیر کرد.

یەکێک لە کەسە دەستگیرکراوەکان بەڕێوەبەری گشتی گومرۆکی  ئێران بووە.

وەرگرتنی بەرتیل بۆ پێشێل کردنی یاسا گومرۆکییەکان، نرخی نادروست لێدان بۆ کەل و پەلەکان و پێشێل کردنی ڕێکارە یاساییەکان بەشێک بوون لە تاوانەکانی ئەم گرووپە گەندەڵکارە.

هەروەها هێزه‌کانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران کەسێکیان دەستگیر کردووە کە بە ساختەکاری خۆی بە فەرمانبەری ئیدارەی ئیتلاعات ناساندبوو و باجی لەم گرووپە گەندەڵکارە وەر دەگرت.

News Code 25286

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 8 =