به‌شار ئه‌سه‌د زه‌ریفی بانگهێستی سووریا کرد

باڵوێزی سووریا له‌ تاران ڕایگه‌یاند به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆک کۆماری سووریا داوای له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران کردووه‌ سه‌ردانی دیمه‌شق بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، پاش گفتوگۆی ته‌له‌فۆنی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئێران و سووریا، باڵوێزی سووریا له‌ تاران له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا بانگهێشته‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی پێڕاگه‌یاند.

له‌ سه‌فه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د بۆ ئێران نووسینگه‌ی حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران له‌ هه‌ڵه‌یه‌کی ئیداریدا و به‌ هۆی ناهه‌ماهه‌نگیه‌وه‌ دره‌نگ به‌ جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیان وتبوو که‌ بگاته‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌سه‌د و ڕۆحانی هه‌ر بۆیه‌ دڵگران بوو و داوای ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی کرد.

سه‌رۆک کۆماری ئێران ئه‌و داخوازییه‌ی زه‌ریفی قبووڵ نه‌کرد و گه‌ڕاندیه‌وه‌ سه‌ر کاره‌که‌ی.

News Code 25284

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =