داخوازی دیمه‌شق و مسکۆ لە ئەمریکا بۆ چۆڵ کردنی سووریا

مسکۆ و دیمه‌شق بە هاوبەشی داوایان لە ئەمریکا کرد تاکوو کۆتایی بە ئامادە بوون لە سووریا بهێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سپۆنتیک لە هەواڵێکی بە پەلەی لە داواکارییەکی هاوبەشی ڕووسیا و سووریا لە ئەمریکا هەواڵی دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،  مسکۆ و دیمه‌شق بە هاوبەشی داوایان لە ئەمریکا کرد تاکوو کۆتایی بە ئامادە بوون لە سووریا بهێنێت.

پێشتر دۆناڵد ترامپ بڕیاری دابوو کە هەموو هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا دەکشێنێتەوە، بەڵام ئەم حەفتەیە ڕەزایەتی دا تاکوو ٤۰۰ سەربازی ئەمریکا لە سووریا بمێننەوە.

ڕووسیا و سووریا لەم ڕاگەیەندراوە هاوبەشە داوایان کردووە هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا بکشێنەوە و ڕێگەش بدەن کەمپی ئاوارەکان لە لایەن سوپای سووریاوە خاڵی بکرێت.

لە ڕاگەیەندراوەکە هاتووە کە سوپای سووریا چەدین پاسی بۆ گواستنەوەی خەڵکی سڤیل ئامادە کردووە تاکوو لە شوێنێکی باشتر بژیەن.

لە کۆتایشدا ڕووسیا و سووریا داوایان کردووە کە ئەمریکا هێزە سەربازییەکانی لە خاکی سووریا بکشێنێتەوە.

News Code 25283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 11 =