بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵێ مێهر بە گێڕانەوە لە TRT، تورکیا گەورەترین مانۆری هێزی دەریایی سوپای لە مێژووی ئەو وڵاتە کە بە مانۆری "نیشتمانی ئاوی – ٢٠١٩" ناوی لێ دەبرێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بە بەشداریی ١٠٣ پاپۆرەی جەنگی بە شێوەی هاوکات لە ناوچەکانی دەریایی ڕەش، ئێژە و دەریای ناوەڕاست دەست پێکرد.
دەریاوان یانکی باغجی ئۆغڵۆ سەرۆکی ئۆپەراسیۆنی هێزی دەریایی سوپای تورکیا لەو پەیوەندییەدا ڕایگەیاند: مانۆری نیشتمانی ئاوی ٢٠١٩ یەکەمین مانۆری هاوکاتی تورکیا لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست، ئێژە و دەریای ڕەشە و لە هەمانکاتدا گەورەترین مانۆری دەریایی مێژووی کۆماری تورکیا لە لایەن تیمێکی ١٦٥ کەسی لە فەرماندەکانی هێزی دەریاییە.
ناوبراو ئامانج لە ئەنجام دانی ئەو مانۆرەی بەرزکردنەوەی ئاستی تەیارکردنی یەکەکان و پڕچەککردنی دەریایی سوپای تورکیا ڕاگەیاند.
بۆچوونی ئێوە