بەرهەم هێنەری کڵاشنیکۆف فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی چێ کرد

کۆمپانیای کڵاشنیکۆف گرووپ کە دامەزرێنەرەکەی میخائیل کڵاشنیکۆف بوو بە هۆی بەرهەم هێنانی چەکێکەوە هەر بە ئەو ناوە بەناوبانگە، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی خۆکوژی بەرهەم هێناوە کە ناناسرێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە نیوئەتڵەس، کڵاشنیکۆف گرووپ پێشتر لە بواری بەرهەم هێنانی هەموو جۆرە ئۆتۆمبیلێکی کارەباییش چالاکی کردووە و ئێستا بۆ یەکەم جار فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سەربازی تایبەتی بەرهەم هێناوە کە لە ئەگەر داکەوتن دەستبەجێ دەتەقێتەوە و بۆ ئەنجامی هێرش بۆ سەر شوێنی هەستیار و گرینگ لە سەر زەوی بەکار دێت.

ئەو فڕۆکە بێ فڕۆکەوانە باڵەکانی جێ بەجێ نابێت و کۆمپانیای ڕووسی Zala Aero یش لە بەرهەم هێنانی هاوکاری هەبووە. ئەو فڕۆکە بە ناوی KUB-UAV ناسێندراوە و دەتوانرێت بە وردەکاری زۆرەوە ئامانجە زەوینییەکانی خۆی بپێکێت.

KUB-UAV بە ئاسانی کۆنترۆڵ دەکرێت و بە ٣ کیلۆگرام تەقەمەنی تەیار کراوە کە لە ئەگەری پێکدادان لە گەڵ ئامانجەکە دەتەقێتەوە. ئەو فڕۆکە بە ئاسانی ناناسرێتەوە.

لانی زۆری ماوەی گەشتی ئەو فڕۆکە پاش شارژ ٣٠ خولەکە و خێراییەیەکەی لە نێوان ٨٠ بۆ ١٣٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرە.

News Code 25278

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 12 =