پێچەوانەی خواستی ئەمریکا دەبێ پەیوەندیمان تۆکمەتر بێت

ڕێبەری باڵای شۆڕش لە دیداری سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان وتیان: بە پیجەوانەی خواست و حەزی ئەمریکاییەکان، پەیوەندی ئێران و ئەرمەنستان دەبێ پتەو، بەردەوام و دۆستانە بێت.

    بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ماڵپەڕی ڕاگەیاندنی نووسینگەی ڕێبەری باڵای ئێران، ئەمڕۆ چوارشەمە نیکۆل پاشینیان سەرۆک وەزیرانی ئەرمەنستان، کە سەردانی ئێرانی کردبوو، چووە دیداری ڕێبەری باڵای ئێران.

ڕێبەری باڵای ئێران ڕوو لە نیکۆڵ پاشینیان سەرۆک وەزیری ئەرمەنستان جەختیان کرد: بە پێچەوانەی خواستی ئەمریکاییەکان، پەیوەندی ئێران و ئەرمەنستان دەبێ پتەو و هەمیشەیی و دۆستانە بێت.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی دۆستایەتی و هاوکاری بەردەوام و تۆکمەی بە ئەرک و لە پێناو بەرژەوەندی هاوبەشی ئێران و ئەرمەنستان زانی و زیادیان کرد: هەڵبەت ئەمریکاییەکان جیگای متمانە نین و لە هەموو شوێنێکدا بە دوای پیلان، گەندەڵی، شەڕ و ئاژاوەن و دژی پەیوەندییەکانی ئێران و ئەرمەنستان و بەرژەوەندییەکانی گەلانی دیکەن بەڵام ئێمە لە بەرانبەردا ئەرکمان ئەوەیە هاوکاری و پەیوەندییەکانی خۆیان بەهێز بکەینەوە.

ئاماژەیان بە پەیوەندی گەرم و لەمێژینەی ئێران و ئەرمەنستان دا و ڕایانگەیاند: ئێران و ئەرمەنستان هیج کات لەگەڵ یەکتر کێشەیان نەبووە و ئێمە بە گوێرەی ڕاسپاردییەکانی ئیسلام خۆمان بە ئەرک دەزانین بەرانبەر بە دراوسێیەکان هەڵسوکەوتی باشمان ببێت، هەڵبەت بەرپرسانی ئەمریکا وەکوو بوڵتۆن هیچ تێگەیشتنێکیان  لەم بابەت و پەیوەندییە مرۆڤیان نییە.

 ئایەتوڵڵا خامنەیی هەروەها جەختیان کرد کە ئێران ئامادەیە بۆ چارەسەریی کێشەی قەرەباغ ڕۆڵ لە نیوان ئەرمەنستان و ئازەربایجان بگێرێت.

News Code 25277

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 3 =