که‌س ناتوانێت له‌ سه‌ر کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تورکیا بکات

سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕایگه‌یاند که‌ که‌س ناتوانێت له‌ سه‌ر کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من هه‌ڕه‌شه‌ له‌ تورکیا بکات.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا پاگه‌نده‌ی کرد: ئامانجی ئێمه‌ له‌ ئێستادا گه‌ره‌نتی کردنی کشانه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان له‌ مه‌نبه‌جه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ ئه‌مریکا به‌ڵێنه‌که‌ی بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی چه‌که‌کان له‌م گرووپانه‌ جێبه‌جێ بکات.

ئه‌و زیادی کرد: خه‌ڵکی سووریا بڕوایان به‌ ئێمه‌ هه‌یه‌ و هۆزه‌کانی سووریا له‌ ئێمه‌ داوا ده‌که‌ن که‌ مه‌نبه‌ج خاوێن بکه‌ینه‌وه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بین له‌م کاره‌، ئێمه‌ ڕێگه‌ به‌ که‌س ناده‌ین که‌ سه‌باره‌ت به‌ کۆنترۆڵی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا که‌ مافمانه‌ هه‌ڕه‌شه‌مان لێ بکات.

News Code 25276

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 12 =