ڕووسیا بۆ دژایه‌تی تیرۆریسته‌کان هاوکاری ئێران و تورکیا دەکات

نوێنه‌ری ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتی: له‌گه‌ڵ ئێران و تورکیا له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان دابڕێژین.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، واسیلی نێبنزیا، نوێنه‌ری ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به‌ سووریا وتی: دۆخی باکووری ڕۆژئاوای سووریا ناسه‌قامگیر و نا ئه‌منه‌، به‌رده‌وام بوونی ئه‌م دۆخه‌ ده‌بێته‌ هۆی هان دانی زیاتری تیرۆریسته‌کان.

ئه‌و زیادی کرد: تیرۆریسته‌کانی به‌ره‌ی نوسره‌ به‌رده‌وامن له‌ دژایه‌تی کردنی سوپای سووریا و هه‌ر بۆیه‌ ناکرێت بێده‌نگ بین له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌. هه‌وڵ ده‌ده‌ین که‌ دۆخه‌که‌ له‌ ئه‌دله‌ب سه‌قامگیر و ئه‌منیه‌تی زیاتری هه‌بێت.

نوێنه‌ری ڕووسیا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان وتی: حکومه‌تی سووریا ههوڵه‌کانی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌ سوورییه‌کان زیاد کردووه‌، ئێمه‌ به‌ هاوڕێی ئێران و تورکیا له‌ دوای ئه‌وه‌ین که‌ ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی تیرۆریسته‌کان بدۆزینه‌وه‌، به‌ جۆرێک که‌ هیچ زیانێک به‌ خه‌ڵکی سڤیل نه‌گات.
 

News Code 25275

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 9 =