زەریف بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە

فەرماندەی سوپای قودسی ئێران وتی: هیچ ئەنقەستێک بۆ بەشداری نەکردنی دوکتور زەریف لە دیدارەکەی بەشار ئەسەد نەبووە و ئەو بەرپرسی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، سەرلەشکەر قاسم سلێمانی سەبارەت بە دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران لێدوانی دا و وتی: بە دڵنیاییەوە زەریف بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە و لەم ماوەیەشدا هەمیشە لە لایەن بەرپرسانی ئێران، بە تایبەت ڕێبەری باڵاوە پشتیوانی لێکراوە.

ئەو زیادی کرد: ئەو هەوڵی زۆر باشی بۆ بەرژەوەندی نیشتمانی داوە و بەردەوامیش هاوڕێ بووە لە شەڕی دژ بە دوژمنانی ئێران. لە میانەی سەردانی بەشار ئەسەد و دیداری دوکتور حەسەن ڕۆحانی بڕێک ناهەماهەنگی لە لایەن نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە کرابوو کە بووە هۆی ئامادە نەبوونی وەزیری دەرەوەی ئێران لەم دیدارە و ئەو لەم بابەتە دڵگیر بوو.

فەرماندەی هێزی قودسی ئێران وتی: هەموو شتەکان نیشان دەدات کە هیچ ئەنقەستێک بۆ ئامادە نەبوونی دوکتور زەریف لەم دیدارە نەبووە و دەبێت جەختیش بکەم ئەو وەک وەزیری دەرەوەی ئێران بەرپرسی سەرەکی سیاسەتی دەرەوەی ئێرانە.

سەردار سلێمانی لە کۆتایدا وتی: ئەم زەوق کردنەی دوژمنانی ئێران و سوود بردنیان لەم هەڵە ئیدارییە هیچ کاریگەرییەکی بەسەر خواست و ورەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ بەرەوپێش بردنی ئامانجەکانی لە بەرەی خۆڕاگری نییە و خەڵکی ئێران بە ڕێنوێنی ڕێبەری باڵا درێژەی بە ڕێگەی خۆی دەدات و بەردەوام دەبین لە پاراستنی ئەمنیەت و بەرژەوەندی نیشتمانی خۆمان بە یەکگرتوویی.

News Code 25274

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 0 =