٤٠٩ بەرهەم نێردراونەتە دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵی کوردستان

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان لە ناردنی ٤٠٩ بەرهەم بۆ دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵی پارێزگا هەواڵی دا و وتی: پاش کۆتایی کاری پێداچوونەوە و ناوبژیوانی بەرهەمەکان، اتی بەڕێوە چوون ئەو خەڵاتە ڕادەگەیێندرێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە پێوەندییە گشتییەکانی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان، جەلال قەلعەشێخانی ئاشکرای کرد: دووهەمین خولی خەڵاتی کتێبی ساڵ بە هەوڵی ئیدارەی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان و بە مەبەستی پاڵپشتی و هان دانی نووسەران، وەرگێڕان، هەڵەگران و بڵاڤگەکانی پارێزگا و پاراستن و گەشەی شوناسی فەرهەنگی بەرێوە دەچێت.

ناوبراو بە ئاماژە بە بوارە جیاوازەکانی ئەو خەڵاتە ئەدەبییە، زیادی کرد: ئەو خەڵاتە دەدرێتە بەرهەمە براوەکان لە بوارەکانی دین و فەلسەفە، ماف و سیاسەت، مێژوو، وێژە، کۆمەڵناسی، هونەر و نەژیارڤانی، زمانناسی، جوگرافیا و بواری منداڵان و مێرمنداڵان.

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان مۆڵەتی ناردنی ئەو بەرهەمانە بە دەبیرخانەی ئەو خەڵاتەی ٢٥ ی ڕێبەندانی ئەمساڵ ڕاگەیاند و درێژەی دا: تا ئەو ماوە ٤٠٩ بەرهەم نێردراوەتە دەبیرخانەی ئەو خەڵاتە لە شارستانی سەقز.

قەلعەشیخانی بە جەخت لە سەر زەروورەتی ئایدیا و داهێنەری لە بواری بڵاو کردنەوەی نووسراو، بیری هێنایەوە: لە ئەو خەڵاتە فەرهەنگییە بەرهەمە ئاسەوارە بەناوبانگەکانی نووسەرە کوردستانییەکان کە لە لایەن بڵاڤگەکانی ناوخۆی پارێزگاوە لە چاپ دراون ناوبژیوانی دەکرێن و رێز لە بەرهەمە براوەکان دەگیردرێت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانی خۆی ئاماژەی کردە سەر دۆخی بەشداری لە ئەو خەڵاتە کتێبە و وتی: بەرهەمە نێردراوەکان بۆ دەبیرخانەی کتێبی ساڵی پارێزگا بۆ یەکەم جار لە ماوەی ساڵەکانی ٩١ تا ٩٦ چاپ و بڵاو بووەتەوە.

بەرپرسی گشتی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی کوردستان بە وتنی ئەوەی کە کتێبەکان نابێت قوتابخانەیی بن، وتی: کتێبە بەشدار بووەکان لە ئەو خولە لە خەڵاتی کتێبی ساڵ خاوەن پەڕەی ڕاگەیاندنی بنەڕەتە و ناردنی دوو بەرگ لە بەرهەمە لە چاپ دراوەکە بۆ دەبیرخانە پێویستە.

قەلعەشێخانی بە ئاماژە بە ئەوەی کە بەرهەمە نێردراوەکان ناگەڕێندرێنەوە، وتی: تەنیا بەرهەمگەلێک لە ئەو خەڵاتە ناوبژیوانی دەکرێن و لێک دەدرێنەوە کە نووسەر یان بڵاڤگەکانیان کوردستانی بن.

News Code 25270

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =