تەورەی سەرەکی گفتوگۆی ڕێبەری باڵا و بەشار ئەسەد ناوچەی ئەمن بوو

سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ سیاسی زانکۆی لوبنان سه‌باره‌ت په‌یامه‌کانی دیداری ڕێبه‌ری باڵای ئێران و به‌شار ئه‌سه‌د لێدوانی دا و له‌ سه‌ر ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من قسه‌ی کرد.

ئاژانسی مێهر، به‌شی جیهانی - سومه‌یه‌ خومار باقی: چه‌ند ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئێرانی کرد و له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری باڵای ئێران ئایه‌تۆڵا خامنه‌یی و حه‌سه‌ن ڕۆحانی، سه‌رۆک کۆماری ئێران دیداری کرد، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ته‌لال عه‌تریسی سه‌رۆکی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ سیاسی زانکۆی لوبنان گفتوگۆمان کردووه‌ که‌ پێشکه‌ش ده‌کرێت.

* له‌ سه‌ه‌ره‌تای ده‌ست پێ کردنی قه‌یرانی سووریا دوای ۸ ساڵ ئه‌مه‌ یه‌که‌م سه‌ردانی به‌شار ئه‌سه‌د له‌ ئێرانه‌، ئه‌م سه‌ردانه‌ چ په‌یامێکی هه‌یه‌؟

په‌یوه‌ندی ئێران و سووریا له‌م ۸ ساڵه‌ی قه‌یران نه‌ک هه‌ر نه‌پچڕا که‌ ڕوو له‌ فراوان تر بوون  ڕۆیشت و هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندییه‌کان بەردەوام بوو. به‌شار ئه‌سه‌د به‌ هۆی دۆخی ناخۆیی سووریا نه‌یتوانی سه‌ردانی ئێران بکات، به‌ڵام ئێسته‌ دۆخه‌که‌ گۆڕدراوه‌ و قه‌یرانی سووریا چووته‌ قۆناغێکی نوێی و ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی سه‌ردانی ئه‌و بۆ ئێران.

هه‌واڵی کشانه‌وه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ سووریا و دواجار مانه‌وه‌ی سه‌دان سه‌ربازی له‌م وڵاته‌ و گۆڕانکارییه‌کانی بووه‌ هۆی ناسه‌قامگیر بوونی باکووری سووریا که‌ کورده‌کان تێیدا ده‌ژین. ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی ئه‌وه‌ی بابه‌تی ناوچه‌ی ئه‌من بێته‌ ئاراوه‌ که‌ تورکیا داوای ده‌کات و ئه‌مریکاش تاکوو ئێسته‌ ڕازی نه‌بووه‌، من له‌ سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌م که‌ ئه‌م دیداره‌ زیاتر سه‌باره‌ت به‌ ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ئه‌نجام بوو. ڕێبه‌ری ئێرانیش ئاماژه‌ی دا که‌ ناوچه‌ی ئه‌من قبووڵ ناکه‌ین. بابه‌تێکی دیکه‌ ئه‌وه‌ بوو که‌ سووریا و ئێران په‌یوه‌ندی زۆر به‌هێزیان هه‌یه‌ و سووریا ئاماده‌ نییه‌ که‌ له‌ پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو وڵاتانی عه‌ره‌بی ئه‌م په‌یوه‌دنییه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێران لاواز بکات، له‌ ڕاستیدا په‌یوه‌ندی نێوان سووریا و ئێران ستراتیژیک و قووڵه‌ و سووریا هه‌رگیز له‌ پشتیوانی کردنی ئێران ده‌ست هه‌ڵناگرێت.

بابه‌تێکی دیکه‌ له‌م سه‌ردانه‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر کرد ئه‌وه‌ بوو که‌ سووریا و ئێران نمانه‌ی پشتیوانی کردن له‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ ناوچه‌که‌ن. ئێران هه‌روه‌ها له‌ میانه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ هۆشداری دا له‌ به‌رده‌وام بوونی پڕۆژه‌کانی ئه‌مریکا بۆ شێواندنی ناوچه‌که‌ به‌ گوشاری ئابووری و سه‌ربازی، هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئامانجی لێدانی به‌رژەوه‌ندییه‌کانی ئێران و سووریایه‌.

سه‌ردانی سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ ئێران جه‌خت کردنه‌ له‌ په‌یوه‌ندی قووڵی ئێران و سووریا و یه‌کێک له‌ ئامانجه‌کانی دیکه‌ی ئه‌وه‌یه‌ که‌ ڕه‌تی بکه‌نه‌وه‌ تورکیا هه‌ر جۆره‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ساز بکات، به‌ڵکو هه‌وڵ ده‌درێت تورکیا هان بدرێت به‌ هاوکاری کردنی دیمەشق له‌ چوارچێوه‌ی چاره‌سه‌ر کردنی قه‌یرانی ئه‌دله‌ب به‌ سوود بردن له‌ ناکۆکییه‌کانی نێوان تورکیا و ئه‌مریکا له‌م بواره‌.

په‌یامی دیکه‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ جه‌خت کردنه‌ له‌ سه‌ر دژایه‌تی کردنی هه‌رجۆره‌ پڕۆژه‌یه‌کی ئه‌مریکایی، یان تورکیایی یان کوردی که‌ سه‌روه‌ری خاکی سووریا پێشێل بکات. بۆچوونی ئێران و سووریا ڕوونه‌، ئه‌م دوو وڵاته‌ دژی هه‌ر جۆره‌ مه‌ترسییه‌کن بۆ سه‌ر حاکمیه‌تی دیمەشق و دژی ئاماده‌ بوونی تورکیا له‌ سووریان له‌ ژێر ناوی ناوچه‌ی ئه‌من چون ناکرێت له‌ داهاتوودا تورکیا له‌ سووریا بێت. ئه‌م دیداره‌ جه‌ختی کرد که‌ ئه‌مریکا بزانێت سووریا هه‌رگیز ده‌ست له‌ ئێران ناشۆرێت. په‌یامی دیکه‌شی ئه‌وه‌ بوو که‌ هێرشه‌کانی ئیسڕائیل ته‌نیا ده‌بێته‌ هۆی به‌هیز بوونی په‌یوه‌ندی نێوان ئێران و سووریا و هه‌ر دوو لاش زیاتر له‌ جاران پشتیوانی له‌ به‌ره‌ی خۆڕاگری ده‌که‌ن.

* ئه‌م سه‌ردانه‌ به‌ مانای سه‌قامگیر بوونی ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د و شکستی ئه‌و وڵاتانه‌ بوو که‌ لایان وابوو ئه‌سه‌د به‌ زوویی له‌ناو ده‌چێت، ڕای ئێوه‌ چییه‌؟

هه‌موو پیلانه‌کانی ۸ ساڵی ڕابردوو که‌ جێبه‌جێ کران ئامانجیان له‌ناو بردنی ده‌سه‌ڵاتی به‌شاری ئه‌سه‌د بوو و هه‌روه‌ها ئامانجیان ئه‌وه‌ بوو سووریا دابه‌ش بکه‌ن، هه‌موو ئه‌م پیلانانه‌ شکستی هێنا و ئێسته‌ به‌شار ئه‌سه‌د له‌ به‌هێزترین پله‌ دایه‌ و ئه‌مه‌ش واتا هه‌موو پیلانه‌کان به‌ ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون له‌ دژی سووریا، دیداری ئه‌سه‌د و ڕێبه‌ری باڵای ئێران جه‌ختی له‌م بابه‌ته‌ کرده‌وه‌.

* ڕێبه‌ری ئێران له‌ دیداری به‌شار ئه‌سه‌د جه‌ختیان کرد: ئێران و سووریا قووڵایی ستراتیژیکی یه‌کترن و هێزی به‌ره‌ی خۆڕاگری په‌یوه‌ندی به‌م دوو وڵاته‌وه‌ هه‌یه‌، هه‌ر بۆیه‌ دوژمنان ناتوانن پیلانه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن، ئه‌م قسانه‌ باسی چی ده‌کات؟

گرنگ ترین قسه‌کانی ئه‌م دیداره‌ سه‌باره‌ت به‌ ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من له‌ سووریا بوو، وه‌ک وتم ئێران دژی ساز کردنی وه‌ها ناوچه‌یه‌که‌، سووریاش دژایه‌تی کردووه‌ و هه‌ر بۆیه‌ تورکیا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌ ده‌که‌وێته‌ ته‌نگه‌ژه‌وه‌ و هه‌روه‌ها ڕووسیاش تووشی ته‌نگه‌ژه‌ ده‌کات که‌ بیر له‌وه‌ بکاته‌وه‌ به‌ هاوکاری تورکیا ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ساز بکات. سووریا پێویستی به‌وه‌یه‌ که‌ ئێران زۆر به‌هێز و به‌ تووندی دژایه‌تی ساز کردنی ناوچه‌ی ئه‌من بکات، ئه‌مه‌ گرنگ ترین ته‌وه‌ری دیداری ئه‌سه‌د له‌ تاران بوو، ته‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ به‌هێز کردنی په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان هه‌ر دوو وڵاته‌وه‌ بوو، درێژه‌ دان به‌ هاوپه‌یمانی و دژایه‌تی کردنی پێشنیاره‌ عه‌ره‌بییه‌کان بۆ ڕاکێشانی سووریا و جه‌خت کردنه‌وه‌ له‌ پشتیوانی به‌ره‌ی خۆڕاگری له‌ به‌رانبه‌ر پیلانه‌کانی ئه‌مریکا و ئیسڕائیل.

News Code 25269

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 6 =