سەرۆک کۆماری ئێران دەست لە کارکێشانەوەی زەریفی قبووڵ نەکرد

سەرۆک کۆمار لە نامەیەکدا داخوازی وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەست لەکارکێشانەوەی قبووڵ نەکرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ، سەرۆک کۆماری ئێران لە وڵامی نامەکەی جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران بۆ دەست لە کار کێشانەوە، نووسی: دەست لە کار کێشانەوەکە قبووڵ ناکەم چونکوو دژی بەرژەوەندییەکانی وڵاتە.

ڕۆحانی جەختی کردووە: چونکوو ئێوە بە ڕای ڕێبەری باڵا " متمانە پێکراو، بەجەرگ، دلێر و بە ئیمانن" و ئێوە لە هێڵی پێشەوەی بەرخۆدان لە بەرانبەر گوشارە هەمە لایەنەکانی ئەمریکا دەزانم، قبووڵ کردنی دەست لە کار کێشانەوەتان لە بەرژەوەندی وڵات نییە و قبووڵیشی ناکەم.

News Code 25268

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 9 =