فه‌ڕانسییه‌ داعشییه‌کان ناگه‌ڕێنه‌وه‌/له‌سێداره‌ دان ببێته‌ زیندانی هه‌تاهه‌تایی

ماکرۆن له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ هۆشداری ترامپ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کانی ئه‌ورووپا وتی: فه‌ڕانسییه‌ داعشییه‌کان ناگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ بۆ وڵات، به‌ڵام سزای له‌ سێداره‌ دان ده‌بێت بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی بگۆڕدرێت.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ئیـانۆئیل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا سه‌باره‌ت به‌ هۆشداره‌که‌ی ترامپ که‌ وڵاتانی ئه‌ورووپایی داعشییه‌کانی خۆیان بگه‌ڕێننه‌وه‌ وتی: ئه‌و داعشییه‌ فه‌ڕه‌نسیانه‌ له‌ هه‌رکوێیه‌ک تاوانیان ئه‌نجام داوه‌ ده‌بێت سزا بدرێن.

ئه‌و زیادی کرد: پاریس هه‌روه‌ها له‌م وڵاتانه‌ داوا ده‌کات که‌ سزا له‌ سێداره‌ دان بۆ سزای زیندانی هه‌تاهه‌تایی بگۆڕن. ئێمه‌ به‌رنامه‌یه‌کمان بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌م داعشیانه‌ نییه‌.

دۆناڵد ترامپ له‌ میانه‌ی تویتێکدا ئاماژه‌ی دابوو که‌ بریتانیا و فه‌ڕه‌نسا و ئاڵمان و وڵاتانی دیکه‌ ئه‌ورووپا چاره‌یه‌ک بۆ ۸۰۰ داعشی ئه‌ورووپایی بدۆزنه‌وه‌ که‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌مریکاییه‌کان ده‌ستگیر بوون، ئه‌گه‌رنا ئازادیان ده‌که‌ن.

ترامپ زیادی کرد: ئه‌م داعشیانه‌ وه‌ربگرنه‌وه‌ و دادگایان بکه‌ن چون ئازاد کردنیان و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ئه‌ورووپا کارێکی باش نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ پێشتریش به‌رپرسانی ئه‌ورووپایی سه‌باره‌ت به‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی داعشییه‌کان بۆ سووریا هۆشداریان دابوو.

News Code 25266

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 10 =