دیداری بەشار ئەسەد لە گەڵ ڕێبەری ئێران پەیامی گرینگی پێبوو

پڕۆفسۆر نادر ئێنتسار گرنگترین پەیامی دیداری بەشار ئەسەد لە گەڵ ڕێبەری ئێران ئەوە بوو کە ئێران بە چاوێکی ستراتیژییەوە دەڕوانێتە سووریا و ئەو وڵاتە بە قووڵایی بەرگری خۆی دەزانێت.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی-جەواد حەیران نیا: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی دووشەممە لە ڕەوتی سەفەر بۆ تاران لە گەڵ بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی لەوانە ئایەتوڵڵا خامنەیی و حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار ئێران دیداری کرد.

ئایەتوڵلا خامنەیی ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، ڕەمزی سەرکەوتنی سووریا و شکست دانی ئەمریکا و چەتەکانی ناوچەکەی خۆڕاگری سەرۆک کۆمار و خەڵکی سووریا و بەرخۆدانی ئەوانی وەسف کرد و بە جەخت لە سەر پێویست بوونی هۆشیاری لە بەرانبەر پیلانەکانی داهاتوو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران، یارمەتی بە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا یارمەتی بە جووڵە و ڕەوتی بەرخۆدان دەزانێت و لە ناخی دڵەوە شانازی پێوە دەکات.

ناوبراو، بەرنامەی ئەمریکییەکان بۆ هەبوون لە سووری عێراق و سووریای نمانەیەکی تر لە ئەو گەڵاڵانە هێنایە ئەژمار و جەختی کرد: ئێران و سووریا قووڵایی ستراتیژی یەکترن و شوناس و هێزی ڕەوتی بەرخۆدان بە پێوەندی بەردەوام و ستراتیژی بەستراوەتەوە، بەم پێیە دوژمنان ناتوانن پیلانەکانی خۆیان کردەوەیی بکەنەوە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ئاماژەی دایە سەر هەڵەیەکی هەژماری دوژمنان لە پرسی سووریا و وتی: هەڵە کردنی دوژمنان ئەوە بوو کە سووریایان لە گەڵ بڕێک وڵاتانی عەرەبی هەڵە گرتبوو، لە حاڵێکدایە کە لە ئەو وڵاتانە جووڵەی خەڵک بەرەو بەرخۆدانە و لە ڕاستیدا، شۆڕش دژی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بوو.

لە گفتوگۆ لە گەڵ پڕۆفسۆر نادر ئێنتسار سەرۆک زانکۆی زانستە سیاسییەکانی زانستگای ئالابامای باشووری ئەمریکا لە سەر ئەو سەەرە قسەمان کرد کە لە درێژەدا هاتووە. ئێنتسار لە کاراناسانی بەناوبانگی نێودەوڵەتی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناڤینە و کتێبی سیاسەتی کوردەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین لە نووسینی ناوبراو لە سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان لە بواری خوێندنەوەی کوردەکانە.

لە دەستپێکی قەیرانی سووریاوە یەکەم سەفەری بەشار ئەسەد پاش ٨ ساڵ بۆ ئێران ئەنجام بوو. ئەو سەفەرە چ پەیامێکی پێ بوو؟

سەفەری بەشار ئەسەد دوو پەیامی گرنگی پێ بوو. یەکەم پەیام ئەوە بوو کە ئەسەد تا ڕادەیەک بنەڕەتی دەسەڵاتی خۆیی لە ناو سووریا بەهێز کردووەتەوە و بە سەفەری خۆی بۆ تاران دەیەویست کە دەسخۆشی خۆی لە ئێران لە پشتیوانی لە وڵاتەکەی و دەوڵەتی سووریا وەکوو سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە ڕابگەیێنێت. پەیامی دووهەمی ئەو سەفەرە ئەوە بوو کە ئێران نیشانی بدات کە سیاسەتەکەی لە سووریا بەردەوام دەبێت.

ئەو سەفەرە بە واتای سەقامگیر کردنی بەشار ئەسەد لە سەرووی دەسەڵات و شکستی وڵاتگەلێک بوو کە پێیان وا بوو بەشار ئەسەد زوو دەڕووخێت، ڕای ئێوە چییە؟

بەڵێ هەر ئەو جۆرە کە لە وەڵامی پرسیاری پێشوو وتم بەشار بە سەفەری فەرمی خۆی بۆ ئێران بە دوژمنانی ناوچەیی سووریا و پاڵپشتانی دەرەوەی ناوچەیی وڵاتەکەی نیشانی دا کە سیاسەتەکانی ئەوان بۆ لەناو بردنی دەوڵەتەکەی ئەو شکستیان هێناوە. ئاڵبەت ئەبێ ئەوە بزانین کە شەڕ لە سووریا درێژەی هەیە و دۆخی ئەو وڵاتە هێشتا قەیرانییە.

ڕێبەری ئێران لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد جەختیان کرد ئێران و سووریا قووڵایی ستراتیژی یەکترن و شوناس و دەسەڵاتی بەرخۆدانی سەر بە ئەو پێوەندییە بەردەوام و ستراتیژییە، بەم پێیە دوژمنان ناتوانن پیلانەکانی خۆیان  کردەوەیی بکەنەوە. ئەو قسانە چ پەیامگەلێکی هەیە بۆ وڵاتانی ناوچەکە؟

گرنگترین پەیام ئەوە دەبێت کە سیاسەتی بەرگری ئێران ڕوانگەیەکی ستراتیژی بۆ سووریا هەیە و ئەو وڵاتە بە قووڵایی بەرگری خۆی دەزانێت. کەواتە وڵاتانی ناوچەکە باشتر ئەوەیە کە دەست لە خەون و خەیاڵ بۆ گۆڕانی ستراتیژی ئێران لە سووریا هەڵبگرن.

ئاڵبەت وڵاتانی ناوچەکە ئەوە دەزان بەڵام ئەوان کارەکانی خۆیان بۆ بەرەبەرەکانێ لە گەڵ ئێران و دەوڵەتی سووریا تا کاتێک کە ڕۆژاوا پشتیوانیانن، درێژە دەدەن.

News Code 25264

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 6 =