نوێترین لێدوانی نتانیاهۆ له‌ دژی ئێران

سه‌رۆک وه‌زیرانی ڕژیمی زایۆنی به‌ر له‌ سه‌ردان بۆ ڕووسیا و دیدار له‌گه‌ڵ پووتین دیسان له‌ دژی ئێران لێدوانی دا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لنه‌شره‌، بنیامین نتانیاهۆ، سه‌رۆک وه‌زیرانی ئیسڕائیل وتی: ئه‌مشه‌و ده‌چمه‌ مسکۆ تاکوو به‌یانی له‌گه‌ڵ ڤلادیمیر پووتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیا دیدار بکه‌م.

ئه‌و زیادی کرد: ته‌وه‌ری دیداره‌که‌م له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ڕووسیا سه‌باره‌ت به‌ ئاماده‌ بوونی ئێران له‌ سووریایه‌.

سه‌رۆک وه‌زیرانی زایۆنییه‌کان پاگه‌نده‌ی کرد: ئێمه‌ له‌ دژی ئێران هه‌نگاو هه‌ڵناگرین و هێرش ده‌که‌ینه‌ سه‌ر بنکه‌کانی ئێران و من ئه‌م شته‌ له‌گه‌ڵ پووتین باس ده‌که‌م. ئێمه‌ تاکوو ئه‌و کاته‌ی ئێران له‌ سووریا ده‌ر ده‌که‌ین به‌رده‌وام ده‌بین له هه‌نگاوه‌کانی خۆمان چون ئێران هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر مانه‌وه‌ی ئیسڕائیل و ڕێگه‌ش ناده‌ین له‌ نزیک ئێمه‌ جێگیر بن.

News Code 25262

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =