بڕوا ناکه‌ین ئه‌مریکا چه‌که‌کانی له‌ کورده‌کان وه‌ربگرێته‌وه‌

سه‌رۆک کۆماری تورکیا وتی: بڕوا ناکه‌ین که‌ ئه‌مریکا چه‌که‌کانی خۆی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا وه‌ربگرێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ڕۆیترز، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له‌ گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ڵ ئێن تی وی به‌ ئاشکرا وتی: هه‌رگیز بڕوامان نییه‌ که‌ ئه‌مریکا چه‌که‌کانی له‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا وه‌ربگرێته‌وه‌.

ئه‌ردۆغان جه‌ختی کرد: به‌ڵام زۆر پێویسته‌ که‌ ئه‌مریکا چه‌که‌کانی له‌و گرووپه‌ کوردییانه‌ وه‌ربگرێته‌وه‌ که‌ له‌ مه‌نبه‌ج جێگیر بوون.

سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌ ژنراڵێکی ئه‌مریکا وتبووی: به‌و هۆیه‌ی ئه‌مریکا له‌ سووریا ده‌کشێته‌وه‌، ئه‌م وڵاته‌ ده‌بێت چه‌که‌کانی خۆی له‌ سووریا بهڵێته‌وه‌ و یارمه‌تی پێویستیش به‌ کوردی سووریا بدات.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ ئه‌ردۆگان دوو ڕۆژ به‌ر له‌ ئێستا به‌ سی ئێن ئێنی تورکی وتبوو: هه‌رجۆره‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من که‌ ساز ده‌کرێت ده‌بێت له‌ ژێر کۆبترۆڵی تورکیادا بێت.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌گه‌ر بڕیار وایه‌ ناوچه‌یه‌کی ئه‌من له‌ باکووری سووریا ساز بکرێت، مافی تورکیایه‌ کۆنترۆڵی بکات.

هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان دوای ئه‌وه‌ دێت که‌ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا ڕه‌زایه‌تی داوه‌ تاکوو 400 هێزی ئه‌مریکایی له‌ سووریا بمێننه‌وه‌، ئه‌م هێزانه‌ بڕیار وایه‌ له‌گه‌ڵ 1500 سه‌ربازی نێونه‌ته‌وه‌یی دیکه‌ ناوچه‌ی ئه‌من له‌ باکووری سووریا جێگیر بکه‌ن.

AF

News Code 25260

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 10 =