سه‌رۆک کۆماری ئێران به‌مزوانه‌ سه‌ردانی عێراق ده‌کات

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ سه‌فه‌ری سه‌رۆک کۆماری ئێران بۆ به‌غدا هه‌واڵی دا و ڕایگه‌یاند که‌ له‌ ڕه‌وتی ئه‌م سه‌فه‌ره‌یدا چه‌ندین دۆسیه‌ی ستراتژیک چاره‌سه‌ر ده‌بێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، عادل عه‌بدولمه‌هدی ڕایگه‌یاند: به‌مزوانه‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆک کۆماری ئێران سه‌فه‌ری عێراق ده‌کات.

 ڕاشیگه‌یاند: داعش له‌ سووریا گه‌مارۆ دراوه‌ و ده‌یه‌وێط دزه‌ بکاته‌وه‌ ناو عێراق و بۆ بۆشایی ده‌گه‌ڕێت.

سه‌باره‌ت به‌ بوونی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له‌ عێراقیش وتی: هێزه‌ بیانییه‌کان له‌ عێراق که‌م و راسپارده‌ییان ڕاهێنانی سه‌ربازان بۆ به‌ره‌نگاریی داعشه‌.

News Code 25257

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 7 =