عێراق دەتوانێت یارمەتی پڕۆسەی گواستنەوەی داعشییەکان بدات

سەرۆک وەزیرانی عێروق ڕایگەیاند: وڵاتەکەی دەتوانێت یارمەتی پڕۆسەی گواستنەوەی داعشییەکان لە سووریا بدات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، عادڵ عەبدولمەهدی دوێنێ ڕایگەیاند: عێراق دەتوانێت یارمەتی پڕۆسەی گواستنەوەی داعشییەکان لە سووریا بدات کە هێە کوردییەکان دەستگیریان کردووە. 

ئەو زیادی کرد: بڕێک وڵات وەک فەڕەنسا ڕەنگە بۆ گواستنەوەی داعشییەکانی وڵاتەکەیان داوای یارمەتی بکات، عێراق ئامادەی یارمەتییە و ئەمە شەڕێکی جیهانییە و عێراق بەڵێنەکانی خۆی جێبەجێ دەکات. 

ئەمە لە حاڵێک دایە کە سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشتر جەختی کرد بوو کە وڵاتەکەی ئامادە نییە ئەو تیرۆریستانە وربگرێت کە وڵاتەکانیان ئامادە نین بیانگۆزنەوە.

ئەم قسانە یەک ڕۆژ دوای ئەوە دێت کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگەیاند: ۱۳ داعشی کە حەفتەی پێشوو هێزە کوردییەکانی سووریا ڕادەستی بەغدایان کردووە لە عێراق سزا دەدرێن. ئەم کەسانە لە دژی خەڵکی عێراق و ژێرخانەکانی جەنایەتی جەنگیان ئەنجام داوە و بە پێی یاسای عێراقی دەبێت سزا بدرێن و یاسا نێونەتەوەییەکانیش ڕێگە بە عێراق دەدەن وەها کارێک بکات.

News Code 25256

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =