وەزیرێکی ئیسڕائیل بە‌ تۆمه‌تی سیخۆڕی بۆ ئێران ۱۱ ساڵ زیندانی دەکرێت

دادگایەکی ئیسڕائیل فەرمانی ۱۱ ساڵ زیندانی بۆ گۆنن سگۆ، وەزیری پێشووی زایۆنییەکان بە تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران بڕییەوە.

بە‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە بوابە، دادگایەکی ئیسڕائیل فەرمانی زیندانی بۆ گۆنن سگۆ، وەزیری پێشووی زایۆنییەکان بە تۆمه‌تی سیخۆڕی کردن بۆ ئێران پشت ڕاست کردەوە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، گۆنن سگۆ بە هۆی گواستنەوەی زانیاری هەستیار بۆ تاران بە ۱۱ ساڵ زیندانی سزا درا.

بە پێی پاگەندی دادگای ئیسڕائیل سگۆ ساڵی ۲۰۱۲ کە وەزیری وزە بووە، پەیوەندی لەگەڵ ئێرانییەکان ساز کردووە و زانیاری گرنگی ڕادەستی بەرپرسانی تاران کردووە.

سگۆ ساڵی ڕابردوو بەهار دەستگیر کرا و پڕۆسەی دادگاییەکەی تاکوو ئێستەی پێچوو.

News Code 25253

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =