ئەمریکا داعش وەک هەڕەشە بۆ سەر ئەمنیەتی عێراق به‌کاردێنێت

یەکێک لە ڕێبەرانی سەدرییەکان وتی: لایەنە بیانییەکان، تیرۆریستەکان لە عێراق بۆ ئەنجامی کاری تیرۆریستی هان دەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە سومرییە نیوز، حاکم زاملی بەرپرسێکی سەدرییەکان وتی: بڕ ێک لایەنی بیانی، تیرۆریستەکان لە عێراق بۆ ئەنجامی کاری تیرۆریستی هان دەدەن.

ئەو زیادی کرد: هێرشی ئەم دواییە گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ڕفاندن و کوشتنی خەڵکی ئاسایی بە پشتیوانی لایەنی بیانی بووە چون لەم دواییە داواکاری بۆ دەر کردنی هێزەکانی ئەمریکا زیادی کردووە.

زاملی جەختی کرد: دەوڵەتی عێراق دەبێت لە بەرانبەر هێزە بیانییەکان جدی بێت و ڕێگە نەدات ئەمریکا لە داعش وەک گوشارێک لە دژی عێراقییەکان سوود ببات.

ئەو جەختی کرد: ژمارەی داعشییەکان لە سەرتانسەری عێراق زیاتر لە ۲ هەزار کەس نییە.

News Code 25251

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 0 =