ئەمریکا هاوڕێی کوردەکان نییە

گۆڤاری سپایکتی ئەمریکا بە ئاماژە بە خەیانەتی رۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا بە کوردەکان لە قۆناغە جۆراوجۆرەکانی مێژوو، نووسی: "ئەمریکا هاوڕێی کوردان نییە".

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، گۆڤاری سیاسیی سپایکتی ئەمریکا لە یادداشتێکدا ڕەخنەی لە سیاسەتی رۆژئاوا و ئەمریکا هەمبەر بە کوردەکان و لەمناوە کوردەکانی سووریا گرت و لەوبارەیەوە ئاوڕێکی لە مێژوو دایەوە.

ئەو گۆڤارە بە بیرهێنانەوەی بەڵێنە جۆراوجۆرەکانی رۆژئاوا سەبارەت بە سەربەخۆیی دان بە کوردەکان لە دوای ڕووخانی ئیمپراتووریی عوسمانی، نووسی: رۆژئاوا هیچکات بەڵێنەکانی خۆی نەبردە سەر و هەر دەم پشتی کوردەکانی بەردا.

سپایکت بە ئاماژە بە گوشار و هەڕەشەکانی تورکیا لە دژی کوردەکانی سووریا ڕایگەیاند: کوردەکانی سووریا تەنیا دەڵێن تەنیا لە بابەتی ئایدیایەوە لە گەڵ پەکەکە هاوبەشن و هیچ دەروەستیان بەو گرووپە کوردییەی تورکیا نییە. کەواتە پاڵپشتی نەکردنی رۆژئاوا لەوان لە بەرامبەر تورکیا لە ژیری بە دوورە.

ئەو گۆڤارە لە درێژەدا ڕووانییە بەرخۆدانی مێژوویی کوردەکان لە کۆبانی و جەختی کرد: کوردەکانی سووریا بە دوای سەربەخۆیی و ئۆتۆنۆمییەوە نین و هەروەها بە پێچەوانەی تورکیا چاویان نەبڕیوەتە سەر خاکی ئەو وڵاتە و هیچ هەڕەشەیەکیش بۆ ئەو وڵاتە نین. کەواتە ئەمریکا نابێ تەنیا بیری بە لای پاراستنی ٢٠٠ کەس لە هێزەکانی خۆی لە سووریا بێت.

بە وتەی سپایکت، بەرژەوەندیی کوردەکان لە پێناو بەرژەوەندیی رۆژئاوا و بە تایبەت ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا نییە، هەر بۆیە ئەوان خۆدەدزنەوە لە پاڵپشتی کردنی پێویستی کوردەکان.

News Code 25249

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 9 =