ڕۆژانه‌ ۸ منداڵی یه‌مه‌نی ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌بن

به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی یونیسێف له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و شاخی ئه‌فریقا ڕایگه‌یاند: له‌ دوای ڕێککه‌وتنه‌که‌ی ستۆکهۆڵم، ڕۆژانه‌ ۸ منداڵی یه‌مه‌نی ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌بن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، خیره‌ت کابالاری، به‌ڕێوه‌به‌ری ناوچه‌یی یونیسێف له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و شاخی ئه‌فریقا ڕایگه‌یاند: نزیک به‌ ۱.۲ ملیۆن منداڵی یه‌مه‌نی له‌ ۳۱ ناوچه‌ی جه‌نگی ئه‌م وڵاته‌دا ده‌ژین.

ئه‌و زیادی کرد: له‌ دوای ڕێککه‌وتنی ستۆکهۆڵم له‌ ۱۳ی دیسامبه‌ره‌وه‌، دۆخی منداڵانی یه‌مه‌نی گۆڕانکاری به‌ سه‌ردا نه‌هاتووه‌.

کابالاری ئاماژه‌ی دا: له‌م ڕۆژه‌ به‌ولاوه‌ ڕۆژانه‌ی ۸ منداڵی یه‌مه‌نی یان ده‌کوژرێن یان بریندار ده‌بن. ئێمه‌ له‌ وڵاتانی یارمه‌تیده‌ری یه‌مه‌ن داوا ده‌که‌ین که‌ پشتیوانی له‌ منداڵانی ئه‌م وڵاته‌ بکه‌ن و ۵۴۲ ملیۆن دۆلار له‌ ساڵی ۲۰۱۹ بۆ ئه‌م منداڵانه‌ ته‌رخان بکرێت.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه‌ که‌ گه‌ماڕۆدانی یه‌مه‌ن له‌ لایه‌ن عه‌ره‌بستانه‌وه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌ و ده‌یان ملیۆن که‌س له‌ خه‌ڵکی ئه‌م وڵاته‌ ئاواره‌ن و پێویستیان به‌ ئاوی خواردنه‌وه‌ و خاوێن بوون هه‌یه‌ تاکوو له‌ نه‌خۆشییه‌ واگیرداره‌کان دوور بکه‌ونه‌وه‌.

News Code 25246

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =