گەلی ئێران بەهێزتر لە ۴۰ ساڵ لەمەوپێشە و دوژمنانی لاوازتر

گەلی ئێران پشتیوان بە خوا توانیویەتی بەسەر پیلانەکانی دوژمناندا سەرکەوێت و ئێستا بەهێزتر لە ڕابردوو و دوژمنەکانی لاوازترن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگەڵ ژمارەیەک لە مەداحان و بانگخوازانی ئیسلامی دیداریان کرد.
لەم دیدارە دا ڕێبەری جەختیان کرد که بانگخوازان و مەداحانی حوسەینی سەرمایەن بۆ بەرەوپێشبردنی ئامانجەکانی ئیسلام و شۆڕش.
ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕایانگەیاند: ئەمڕۆ ڕیزبەستنی بەرەی حەق و بەتاڵ لە بەرانبەر یەکتر وەکوو سەردەمی پێغەمبەری خوا و سەردەمی یارانی پاکی وایە و هەروا کە لەو سەردەمەدا بەرەی بەتاڵ و ناحەق لە ناوچوو ئەمڕۆیش هەر ئەو چارەنووسە چاوەڕوانیان دەکات و نابێت لە دوژمن بترسین و تووشی هەڵەی لێکدانەوەیی ببین.

ڕێبەری باڵای شۆڕش هەروا ئاماژەیان دا کە دوژمنی گەلی ئێران چل ساڵە خەریکە زەبر لە ئێران دەدات بەڵام گەلی ئێران پشتیوان بە خوا و بە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانی توانیویەتی ئەم پیلانانە شکست بدات و ئێستا بەهێزترە لە سەردەمانی تر بەڵام بەرەی دوژمن لاوازتر لە سەردەمانی ڕابردووە

News Code 25245

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 5 =