کاردانەوەی بنیامین نتانیاهۆ بە دەست لە کار کێشانەوەی زەریف

سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنی بە دەست لە کار کێشانەوەی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نواند.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بنیامین نتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە دەست لە کار کێشانەوەی موحەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کاردانەوەی نیشان دا.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ناوبراو لە پۆستێکی توویتەریدا بە زمانێکی ناخۆش لە کاردانەوە بە دەست لە کار کێشانەوەی وەزیری دەرەوەی ئێران نووسی: "زەریف چوو... بە توون".

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بە هێنانە ئاراوەی پاگەندە بێ بنەماکانی خۆی دژی ئێران پاگەندەی کرد: تا من دەسەڵاتم بە دەستەوە بێت ئێران دەستی ناگاتە چەکی ناڤۆکی.

News Code 25244

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 1 =