هێشتا داعش به‌ ته‌واوه‌تی ڕیشه‌کێش نه‌بووه‌

سه‌رۆک کۆماری عێراق دوێنێ له‌ میانه‌ی قسه‌کانی خۆی وتی: هێشتا سه‌رکه‌وتنی ته‌واو به‌ سه‌ر داعش مسۆگه‌ر نه‌بووه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سکای نیوز، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی کۆنفڕانسێکی مێدیایی له‌گه‌ڵ ئێمانۆئل ماکرۆن، سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا وتی: مه‌ترسی تیرۆر هێشتا بوونی هه‌یه‌.

هه‌روه‌ها ماکرۆن وتی: ئێمه‌ خۆشحاڵین که‌ ئه‌مریکا بڕیاری داوه‌ تاکوو هێزه‌کانی له‌ سووریا بمێننه‌وه‌.

ئه‌و جه‌ختی کرد: فه‌ڕه‌نسا له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا دوای ئه‌وه‌ی بڕیاری دا که‌ به‌شێک له‌ هێزه‌کانی له‌ سووریا بمێننه‌وه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ شه‌ڕی دژ به‌ داعش له‌ چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی دژه‌ داعش.

ماکرۆن ئاماژه‌ی دا: ئێمه‌ له‌ نێوان لقی سیاسی حزبۆڵا که‌ ده‌کرێت په‌یوه‌ندی پێوه‌ بکرێت له‌گه‌ڵ لقی سه‌ربازییه‌که‌ی جیاوازی داده‌نین.

News Code 25243

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =