داعشییەکانی فه‌ڕه‌نسا له‌ عێراق سزا ده‌درێن

سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی وتی: ئه‌و داعشییه‌ فه‌ڕه‌نسیانه‌ی ڕاده‌ستی سوپای عێراق کراون، له‌م وڵاته‌ سزا ده‌درێن نه‌ک فه‌ڕه‌نسا.

به ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆماری عێراق له‌ میانه‌ی قسه‌کانی ئاماژه‌ی به‌ چاره‌نووسی داعشییه‌کانی فه‌ڕه‌نسا کرد و وتی: ئه‌م که‌سانه‌ له‌ عێراق دادگایی ده‌کرێن.

ئه‌و زیادی کرد: ئه‌م که‌سانه‌ تاونبارن به‌ جه‌نایه‌ت له‌ دژی خه‌ڵک و ژێرخانه‌کانی عێراق که‌ به‌ پێی یاسای عێراق سزا ده‌درێن و به‌ پێی یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کانیش ده‌کرێت لێره‌ دادگایی بکرێن و سزا بدرێن.

شایانی باسه‌ که‌ هێزه‌ کوردییه‌کانی سووریا له‌ میانه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو زیاتر له‌ ۲۸۰ تیرۆریستی داعشییه‌کان ڕاده‌ستی سوپای عێراق کردووه‌ که‌ نزیک به‌ ۲۰ که‌سیان شارۆمه‌ندی دوو وڵاتی دیکەن.

News Code 25239

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 2 =