کاردانەوەی ئەمریکا بە هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی زەریف

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: بەدوادا چوون بۆ هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی زەریف دەکەم.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر لە ڕۆیترز، هەواڵی دەست لە کار کێشانەوەی زەریف کاردانەوەی ئەمریکای بەدواوە بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، وتەبێژێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: بە وردی هەواڵەکانی ئەم بابەتە لێکدەدەینەوە.

مایک پەمپەئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە تویتێکدا نووسی: ئەم دەست لە کارکێشانەوە قبوڵیش بکرێت هیچ لە سیاسەتی ئەمریکا ناگۆڕێت.

شایانی باسە کە محەمەد جەواد زەریف لە تویترەکەی خۆی نووسی کە دەستی لە کار کێشاوەتەوە.

لەمبارەوە مەحموود واعزی، سەرۆکی نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند: هەواڵی قبوڵ کردنی دەست لە کارکێشانەوەی دوکتور زەریف لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە ڕەت دەکەینەوە.

ئەم هەواڵە دەنگدانەوەی زۆری لە مێدیا جیهانییەکان بوو، زۆربەی تەلەفیزیۆنەکان ئەم هەواڵەیان بڵاو کردەوە.

News Code 25237

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =