ئێران ئامادەی بەشداری لە ئاوەدان کردنەوەی سووریایە

سەرۆک کۆماری ئێران بە ئاماژە بە هەوڵی ئێران بۆ هاوکاری و یارمەتی بە دەوڵەتی سووریا لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوە و سەقامگیری ئاسایش و ئەمنیەت لە ئەو وڵاتە جەختی کرد: ئێران ئامادەی بەشداری لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی سووریایە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەسەن ڕۆحانی ڕۆژی دووشەممە لە دیدار لە گەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا، سەرکەوتنەکانی نەتەوە،دەوڵەت و سوپای ووریا بەرانبەر تیرۆریستەکانی زۆر بە بایەخ و گرنگ وەسف کرد و وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای شەڕ دژی تیرۆریزم لە سووریا بەردەوام لە پاڵ خەڵک و دەوڵەتی ئەو وڵاتە وەستاوە و لە هیچ یارمەتیەک لە ئەو بوارە خۆی نابوێرێت.

سەرۆک کۆمار بە وتنی ئەوەی کە ئێران ئامادەی بەشداری لە ڕەوتی ئاوەدان کردنەوەی سووریایە، زیادی کرد: تاران لە ڕەوتی پاوەجێیی، گەڕانەوەی ئاوارەکان و ڕەوتی سیاسی ناوخۆییش لە پەنای دیمەشق دەبێت.

ڕۆحانی بە وتنی ئەوەی کە بەختەوەرانە بە هۆی پەرەسەندنی هاوکارییە چەند لایەنەکانەوە دۆخی ئەمنیەتی لە تەواوی ناوچەکە باشتر بووە، وتی: لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سوچی بەرپرسانی ئێران، ڕووسیا و تورکیا لە سەر زەروورەتی پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریا جەختیان کرد و هەر جۆرە درێژەی هەبوونی هێزە بیانییەکان بە بێ مۆڵەتی دەوڵەتی سووریایان ئیدانە کرد.

بە ڕاپۆرتی مێهر، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریاش لە ئەو دیدارەدا بە وتنی ئەوەی کە دەوڵەت و نەتەوەی سووریا بەردەوام پاڵپشتییە برایانەکانی ڕێبەر، دەوڵەت و نەتەوەی ئێران بۆ شەڕ دژی تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایش لە سووریا و ناوچەکەیان لە بەر چاوە، وتی: من بۆ دەسخۆشی ئەو زەحمەتانە سەفەری تارانم کردووە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمڕۆ سووریا پاوەجێیی و ئاسایشی زیاتری هەیە لە چاو ڕابردوو.

سەرۆک کۆماری سووریا جەختی کرد: لە ڕوانگەی ئێران و هاوکارییە چەند لایەنەکانی لەوانە ڕەوتی ئاستانە و کۆبوونەوەی ئەم دواییەی سووچی بپ سەقامگیر کردنی ئاسایش لە سووریا پاڵپشتی دەکەین.

بەشار ئەسەد بە ئاماژە بە ئەوەی کە ئێران و سووریا لە رێگای وەزیرانی دەرەوە و نوێنەرە تایبەتەکانیانەوە هاوکاری چڕ وپڕیان لە ئاستی ناوچە و نەتەوە یەکگرتووەکان هەیە، وتی: ڕەوتی سیاسی لە سووریا ئەبێ بەرەو لایەعک بچێت کە جگە لە پاراستنی یەکپارچەیی خاک و سەربەخۆیی، تەنیا ئیرادەی نەتەوەی سووریا دەسەڵاتدار بێت.

News Code 25236

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =