ئەمریکا ئەبووبەکر بەغدادی دەپارێزێت

پەرلەمانتاری عێراقی و ئەندامی کۆتلەی فەتح ڕایگەیاند کە سەرکردەی داعش ئێستا لە عێراقە و هێزەکانی ئەمریکییەوە دەیپارێزن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە سپۆتنیک، حەسەن سالم پەرلەمانتاری عێراقی و ئەندامی کۆتلەی فەتحی ئەو وڵاتە لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: ئەبووبەکر بەغدادی سەرکردەی داعش ئێستا لە سارای رۆژئاوایی عێراقە و هێزەکانی ئەمریکییەوە دەیپارێزن.

ڕاشیگەیاند: بەغدادی لە نێوان عێراق و سووریا لە هاتوچۆیە و بنکەی سەربازیی عەین ئەسەدی ئەمریکا لە ئەنبار تەواو ئیمکاناتی پێویست بۆ پاڵپشتی لە جموجۆڵی بەغدادی لە نێوان سووریا و عێراق دابین دەکات.

ئەو پەرلەمانتارە عێراقییە لە درێژەدا وتی: هێزەکانی ئەمریکی لە ناوچەی وادی حووران مەشقی سەربازی بە زیاتر لە ٣ هەزار تیرۆریستانی داعشی داوە و ئەوان بۆ ئاژاوەنانەوە و تێکدانی ئاسایشی پارێزگاکانی نەینەوا، ئەنبار و سەلاحەدین چالاک دەکەن.

حەسەن سالم وتیشی: واشنتۆن لە ترسی پەسندکرانی پێشنووسی یاسای دەرکرانی هێزە دەرەکییەکان لە عێراق، پاڵپشتی لە بەغدادی و گرووپە تیرۆریستییەکەی دەکات.

News Code 25235

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =