پشتیوانی لە سووریا بە پشتیوانی لە بەرخۆدان دەزانین و شانازی پێوە دەکەین

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتیان: ئێران وەکوو ڕابردوو لە تەنیشت گەلی سووریا دەبێت؛ چونکوو ئەمە بە یارمەتی ڕەوتی بەرەی بەرخۆدان دەزانێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە ۶ی ڕەشەمە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا سەردانی تارانی کرد وچاوی بە ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران کەوت.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیداری بەشار ئەسەد، جەختیان کرد:ڕەمزی سەرکەوتنی سووریا و شکست دانی ئەمریکا و مزوورە ناوچەییەکانی پێداگری لەسەر بەرخۆدان بووە.

ڕاشیانگەیاند: کۆماری ئیسلامی ئێران، یارمەتیدانی دەوڵەتی و گەلی سووریا بە یارمەتیدانی ڕەوتی بەرخۆدان دەزانێ و شانازی پێوە دەکات.

ڕێبەری بە ئاماژە بە خۆڕاگری ڕاستبێژانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەنیشت گەل و دەوڵەتی سووریا لە سەرەتای قەیران، زیادیان کرد: سووریا بە خۆڕاگری و هاوڕێی گەلەکەی توانی لە بەرانبەر هاوپەیمانیەکی گەورە لە ئەمریکا، ئەورووپا و هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە بوەستێت و بە سەرکەوتوویی لەم ڕووداوە دەرچێت.

وتیشیان: ئەمریکاییەکان زۆر تووڕەن لە سەرکەوتنی ڕەوتی بەرخۆدان لە سووریا و لە هەوڵدان بۆ داڕشتنی پیلانی نوێ و یەکێک لە پیلانە مەترسیدارەکانیان بابەتی ناوچەی دژە فڕینە کە ئەمریکاییەکان لە سووریا هەوڵی بۆ دەدەن.

ڕێبەری ئەوەشیان وت کە پیلانی ئەمریکاییەکان بۆ ئامادەبوونی کاریگەر لە سنووری عێراق و سووریە نموونەیەکی ترە لەو پیلانانە و جەختیان کرد ئێران و سووریا قووڵایی ستراتێژیکن بۆ یەکتر و چیەتی و بەهێزیی ڕەوتی بەرخۆدان بەندە بەم پەیوەندییە بەردەوامە و ستراتێژکەوە و هەر بۆیە دوژمنیش ناتوانێ پیلانەکانی خۆی جێبەجێ بکات.

لای خۆشیەوە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا سپاسی یارمەتی و پاڵپشتییەکانی ئێران لە گەلی سووریای کرد و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی وڵاتەکەی لە ئێران و ڕێبەری باڵای ئێرانیش کرد.

News Code 25234

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 4 =