ئەمریکا بە پاڵپشتیی لە داعش چیەتی خۆی نیشان دا

ئەبوو مەهدی موهەندیس لە فەرماندەکانی حەشدی شەعبی جەختی کرد کە ویلایەتە یەکگرتووەکان بە پاڵپشتیی لە داعش، چیەتی ڕاستەقینەی خۆی ئاشکرا کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە کەناڵی "سومریه نیوز"، ئەبوو مەهدی موهەندیس جێگری حەشدی شەعبی لە لێدوانێکدا لە دژی ویلایەتە یەکگرتووەکان وتی: ئەمریکییەکان بە دانوستانیان لە گەڵ ئەندامانی گرووپی تیرۆریستیی داعش و پاڵپشتیان لەوان بە تایبەت لە میانەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنەوەی رۆژهەڵاتی سووریا، ڕواڵەتی ڕاستەقینەی خۆیان ئاشکرا کرد.

فەرماندەی حەشدی شەعبی لە درێژەدا جەختی کرد کە هێزەکانی ئەو گرووپە بەردەوامن لە خەبات و چالاکیان بە هاوڕێی هێزەکانی ئاسایشی عێراق.

موهەندیس جەختیشی کرد: حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئاسایشی عێراق ئامادەیی تەواویان هەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەر جۆرە هەڕەشە و مەترسییەک لە لایەن تیرۆریستانەوە.

News Code 25232

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =